کاڤانی هاوینی داهاتوو یانەکەی جێدێلێت

ئێدیسۆن کاڤانی

ئێدیسۆن کاڤانی

یاریگا
ئێدیسۆن کاڤانی، گۆلکاری بە توانای ئۆروگوایی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا چەندین یانەی گەورەی ئەوروپی هەوڵی واستنەوەی دەدەن، بۆیە پێدەچێت دوا وەرزی بێت لەگەڵ یانە فەرەنسیەکەی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی ” تۆتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانی تەمەن ۲۷ ساڵ گووتی” لەم ماوەیەدا لەوانەیە زۆر شت رووبدات، بۆیە مانەوەی کاڤانی لە ریزەکانی پاریس سانجێرمان یەکلا نەبۆتەوە، هەروەها بەرێوەبەری کارەکانی گۆلکاری ئۆروگوایی ئەوەشی درکاند پێدەچێت ئەو یاریزانە وەرزی داهاتوو لە سێری ئەی ئیتاڵیا یاری بکات.

یەکەێک لەو یانانەی لە ئیتاڵیا زۆر گرنگی بە تواناکانی کاڤانی دەدات، یانەی یوڤێنتوسە، بۆیە ئەوەی پێشبینی دەکرێت، گواستنەوەی هێرشبەری ئۆروگوایی بۆ ریزەکانی ئەو یانەیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر