تۆتی ریزەکانی رۆما جێدێلێت

0
فرانچێسکۆ تۆتی

فرانچێسکۆ تۆتی

یاریگا
فرانچێسکۆ تۆتی, یاریسازە بە وەفاکەی یانەی رۆمای ئیتاڵیا, دەیەوێت لە یاریکردن بەردەوام بێت, بەم ھۆیەوە پێدەچێت وەرزی داھاتوو لە خولی ئەمریکا بەردەوام بێت لە یاریکردن.

ئەمرۆ رۆژنامەی وەرزشی ئیتاڵی ” کۆریرۆ دێلۆ سپۆرت” ئاشکرای کرد, تۆتی بریاریداوە وەرزی داھاتووش بەردەوام بێت لە یاریکردن, بەم ھۆیەوە چەند یانەیەکی خولی ئەمریکا داوای ئەو یاریزانەیان کردووە و نزیکترینیان لۆس ئانجلۆس گالاکسی ئەو وڵاتەیە.

یاریسازی ئیتاڵی, لە لایەن راھێنەرانی یانەکەی کەمتر دەرفەتی یاریکردنی پێدەدرێت, بۆیە بیر لەوەی کردۆتەوە دوای چەندین ساڵ ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply