بەپەلە: ھەواڵێکی چاوەراواننەکراو بۆ ھاندەرانی یوڤێنتوس

0
پاولۆ دیبالا و مارکینیۆس

پاولۆ دیبالا و مارکینیۆس

یاریگا
دوای ئەوەی چەند سەرچاوەیەک بڵاوییان کردەوە, پێدەچێت ھەندێ لە یاریزانانی یانەی یوڤێنتوس بە ھۆی پێکانەوە توانای بەشداریکردنیان بەرامبەر بایرن میونشن نیە لە یاری ھاتنەوەی چامپیۆنز لیگ, ئەمرۆ پێگەی ئەو یانەیە ئەو دەنگۆیانەی پشت راست کردەوە.

پێگەی فەرمی خانمە پیرەکە بڵاویکردەوە, پاولۆ دیبالا ھێرشبەری ئارجانتینی یانەکەیان, لە راھێنانەکانی دوێنی تووشی پێکان بووە, بۆیە توانای بەشداریکردنی لە یاری ھاتنەوەی بەرامبەر بایرن میونشنی نیە, ئەمەش ھەواڵێکی خۆش نەبوو بۆ ھاندەرانی ئەو یانەیە, چونکە دیبالا یەکێکە لە یاریزانە ھەرە کاریگەرەکانی ئەو یانەیە.

ھەروەھا سەرچاوەکە ئەوەشی پشت راست کردەوە, بێجگە لە کیەلێنی بەرگریکار, مارکیزیۆی ناوەراستکاریش توانای بەشداریکردنی لەو یارییە نابێت و بەشداریکردنی ماریۆ ماندۆزکیچی ھێرشبەریش ئەستەمە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply