سکۆلز داوایەکی لە بەرپرسانی مانچێستەر یونایتد ھەیە

پۆل سکۆلز

پۆل سکۆلز

یاریگا
پۆل سکۆلز, ناوەراستکاری پێشووی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا, داوا لە بەرپرسانی ئەو یانەیە دەکات, ھاوینی داھاتوو چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆ ئەوەی جارێکی تر بگرەێنەوە سەر رکابەرییەکان.

سکۆلز لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی فەرمی مانچێستەر یونایتد گوتی” زەحمەتە وەرزی ئەمساڵ شەیتانە سوورەکان بتوانن بلیتی یارییەکانی وەرزی داھاتووی چامپیۆنز لیگ بەدەست بێنن, بۆیە بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو بگەرێنەوە سەر ململانێیەکان, پێویستە لوکا مۆدریچ یاریسازی یانەی ریال مەدرید بگوزانەوە ریزەکانیان, راستە ئەو یاریزانە تەمەنی گەورەیە, بەڵام یاری کردنی ئەو یاریزانە جیاوازە.

ناوەراستکاری پێشووی ئەو یانەیە, بۆ ھێلی بەرگریش داوا دەکات رافایل ڤارانی فەرەنسی بگوازنەوە ریزەکانیان, ھەروەھا پۆل پۆگبای فەرەنسیش پێشنیار دەکات, بۆ ھاوکاریکردنی ھێرشبەرەکانیان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply