گوادریۆلا داوای بەرگریکارێکی بارسێلۆنا دەکات

مارک بارترا

مارک بارترا

یاریگا
پێپ گواردیۆلا, راھێنەری یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا داوای لە بەرپرسانی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا کردووە, مارک بارترا بەرگریکاری یانەی بارسێلۆنا بگوازنەوە ریزەکانیان.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Goal” ئاشکرای کرد, گواردیۆلای راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەی مانچێستەر سیتی, ناوی چەند یاریزانێکی داوەتە بەرپرسانی ئەو یانەیە, بۆ ئەوەی وەرزی داھاتوو بگوازرێنەوە ئەو یانەیە, یەکێک لەو یاریزانانەش مارک بارترای بەرگریکاری کەتەلۆنیەکانە. ئەم یاریزانە بە ھۆی یەدەک بوونی لە ریزەکانی یانەکەی, ئامادەیە ئەو یانەیە جێبێلێت.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بە ھۆی گواستنەوەی مارکینیۆس, بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ریزەکانی یانەکەیان, بەرپرسانی بارسێلۆنا دەستبەرداری بارترا دەبن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply