دێشامپ : بێنزیما ھیچ کاتێک نابێت بە گۆلکارێکی گەورە

0
دێشامب و بێنزیما

دێشامب و بێنزیما

یاریگا
دیدیێ دێشامپ, راھێنەری ھەڵبژاردەی تۆپی پێ فەرەنسا پێیوایە کەریم بێنزیما ھیچ کاتێک نابێت بە گۆلکارێکی گەورە, بەلام لە ھەمان کاتدا یاریزانێکی بە توانایە.

دێشامپ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ پێگەی وەرزشی “گۆل” گوتی” بە بروای من بێنزیما لەو یاریزانانە نیە کە بتوانێت ئەرکی تیپەکەی ھەمووی لەسەر ملی ئەو بێت, چونکە وەک دەبینین لە یانەکەی کەسی یەکەم کریستیانۆ رۆنالدۆیە, ھەرچەند ئەویش یاریزانێکی بە توانایە, بەڵام ھیچ کاتێک نابێت پشتی پێوە ببەستین.

راھێنەری ھەڵبژاردەی فەرەنسا لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا, سەبارەت بە بانگھێشتکردنەوی بێنزیما بۆ ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی گوتی” ئەو بریارە لە دەست بەرپرسانی فێدراسیۆندایە, ھەر کاتێک ئەوان رێگەیان پێدا, ئێمەش ئامادەین دەرگای لەسەر بکەینەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply