دی ماریا : ریال مەدرید پێویستی بە یاریزانانی وەک من نیە

ئانخێل دی ماریا

ئانخێل دی ماریا

یاریگا
ئانخێل دی ماریا, یاریزانی ئارجانتینی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی, لە دوای یاری یانەکەی بەرامبەر چێلسی ئینگڵتەرا باسی لە یانەکەی پێشووی کرد.

دی ماریای یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدرید ئیسپانیا, لە وەڵامی رۆژنامەنوساندا گوتی” ئەو کاتەی لە ریزەکانی یانەی ئیسپانی یاریم دەکرد, ھەستێکی خۆشم ھەبوو و بە تایبەت لەگەڵ یاریزانانی ئەو یانەیە, بەڵام دواجار دەرکەوت بەرپرسانی ئەو یانەیە پێویستیان بە یاریزانانی وەک من نیە, بۆیە باشترین رێگام ھەڵبژارد و ریزەکانی ئەو یانەیەم جێھێشت.

دواجار یاریزانی ئارجانتینی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیای بەرەو مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا جێھێشت و دواتریش روویکردە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply