ئاوبامامێیانگ ھاوینی داھاتوو دەچێتە ئیسپانیا

پێیری ئاوبامامێیانگ

پێیری ئاوبامامێیانگ

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئەڵمانیا بڵاوییان کردەوە, پێیری ئاوبامامێیانگ ھێرشبەری گابۆنی یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆندی ئەو وڵاتە, وەزری داھاتوو ریزەکانی یانەکەی جێدێلێت و دەچێتە لا لیگای ئیسپانیا.

ئەمرۆ رۆژنامەی “ئێکسپرێس”ـی ئەڵمانیا ئاشکرای کردووە, بەرپرسانی ھەردوو یانەی ریال مەدرید و بوروسیا دۆرتمۆند لەسەر گواستنەوەی ئاوبامامێینگ گەیشتونەتە رێکەوتن, بۆیەئەو گۆلکارە بە توانایە، وەرزی داھاتوو روو لە خولی ئیسپانیا دەکات و لە ریزەکانی یانەی شاھانە یاری دەکات. سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاو کردەوە, بڕی ئەو گواستنەوەیە 100 ملیۆن یورۆیە.

لە لایەکی ترەوە, مایکل زۆرک بەرێوەبەری وەرزی یانەی ئەڵمانی, ئەو ھەواڵەی بە ناراستزانی و رایگەیاند, ھیچ رێکەوتنێک لە نێوان ئێمە و بەرپرسانی یانەی ئیسپانیا ئەنجام نەدراوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر