MSN دوو رۆژی پشووەکانیان لە کوێ بوون

0
مێسی - نێیمار - سوارێز

مێسی – نێیمار – سوارێز

یاریگا
لویس ئێنریکێ, راھێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا پاش ئەوەی بریاریدا دوای یاری یانەکەیان بەرامبەر ئیبار, دوو رۆژ پشوو بداتە یاریزانانی یانەکەی, ھەریەک لە یاریزانان میسی, سوارێز و نێیمار پشووەکانیان جیا بوو لەگەڵ ھاورێکانیان.

لویس سوارێز, یاریزانی ئۆروگوایی کەتەلۆنیەکان لەو دوو رۆژە سەردانی یانەکەی پێشووی, واتە لیڤەرپول کرد و لە یاریگای راھێنانەکانی ئەو یانەیە چاوی کەوت بە ھاورێکانی پێشووی, دوای ئەوەش گۆلکارە ئۆروگواییەکە سەردانی بەرپرسانی ئەو یانەیەی کرد.

نێیمار داسیلڤا, ھێرشبەری برازیلی کەتەلۆنیەکان گەشتێکی دوور و درێژی ھەبوو, ناوبراو لەو دوو رۆژەدا خۆی گەیاندە وڵاتەکەی تا بەشداری لە ئاھەنگی لە دایک بوونی خوشکی بکات.

بەڵام لیۆنێل میسی ئارجانتینی, ناوبراو بریاریدا زۆر لە ئیسپانیا دوور نەکەوێتەوە و گەشتی وڵاتی ئاندۆاری کرد تا لە رۆژانی بەفری ئەو وڵاتەدا لەگەڵ خێزانەکەی گەشتێکی خۆشیان ھەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply