یاریزانانی بارسێلۆنا دژی ھاتنی بەرگریکارێکن

مارکینیۆس

مارکینیۆس

یاریگا
پاش ئەوەی بەرپرسانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریاندا, مارکینیۆس بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بگوازنەوە ریزەکانیان, کۆمەڵێک لە یاریزانانی ئەو یانەیە پێیان خۆش نیە ئەو گواستنەوەیە ئەنجام بدرێت.

ئەمرۆ پێگەی DonBalon ئاشکرای کردووە, کۆمەڵێک لە یاریزانانی یانەی کەتەلۆنی, پێیانوایە مانەوەی مارک بارترای بەرگریکاری یانەکەیان، باشترە لە کرینی مارکینیۆسی برازیلی, بۆیە پێیان خۆش نیە ئەو یاریزانە بگوازرێتەوە ریزەکانیان, چونکە بەم ھۆیەوە بارترا ناچارە ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ھەندێ لە یاریزانان بە بەرپرسانی یانەکەیان گوتووە” کەسێک کە نەتوانێت بروای راھێنەری یانەکەی بەدەست بێنێت و یاری پێبکرێت, چۆن دەتوانرێت برە پارەیەکی زۆری بۆ خەرج بکرێت.

مارکینیۆس بەرگریکاری برازیلی یانەی پاریس سانجێرمان, وەرزی ئەمسال لەسەر کورسی یەدەک بەشداری لە یارییەکانی یانەکەی دەکات, بۆیە بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی یانەکەی دەکاتەوە و یەک لەو یانانەی گرنگی بەو یاریزانە دەدات, بارسێلۆنای ئیسپانیە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply