بۆسکێتس پەلە دەکات لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی

سێرخیۆ بۆسکێتس

سێرخیۆ بۆسکێتس

یاریگا
سێرخیۆ بۆسکێتس, ناوەراستکاری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنای ئەو وڵاتە, داوای لە بەرپرسانی یانەکەی کردووە پەلە بکەن لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” mundodeportivo “ـی ئیسپانی ئاشکرای کردووە, بۆسکێتس دەیەوێت بەردەوام بێت لە یانەکەی, بۆیە چەندجارێکە داوای لە بەپرسانی یانەکەی کردووە, لەسەر مێزی گفتوگۆ دەست بەو پرۆژەیە بکرێت, بەرپرسانی یانەی کەتەلۆنیش بەڵێنیان پێداوە, پێش کۆتایی ھاتنی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی نوێبکەنەوە, ھەروەھا ئەو بەڵێنەشیان پێداوە, لە دوای میسی و نێیمار بەرزترین مووچەی پێبدرێت.

ناوەراستکاری ٢٧ ساڵی یانەی بارسێلۆنا, چەندین یانە لەسەر ھێلن بۆ گواستنەوەی, لەوانەش یانەکانی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا و مانچێستەر سیتی ئینگڵتەرا.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر