بایرن میونشن نزیکە لە یەکەم ئامانجی وەرزی داھاتوو

0
دیاوارا

دیاوارا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا, لەسەر داوای کارلۆ ئانچێلۆتی, راھێنەری وەرزی داھاتووی یانەکەیان پلانیان داناوە بۆ گواستنەوەی ھەندێ یاریزان.

ئەمرۆ جانلۆکا دی مارتزیۆ, پەیامنێر و شارەزا لە بازاری گواستنەوەی یاریزانان ئاشمرای دەکات, بەرپرسانی باڤاری دەست بە ھەوڵەکانیان کردووە, بۆ گواستنەوەی دیاوارا یاریسازی ١٨ ساڵی یانەی بۆلۆنیای ئیتاڵیا, بۆیە بەرپرسانی ھەردوو یانە گەیشتۆنەتە رێکەوتنێکی سەرەتایی لەسەر گواستنەوەی یاریزانە گوینیاییەکە.

یانەی بۆلۆنیا وەرزی ئەمساڵ لە سێری ئەی ئیتاڵیا, توانیویانە ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و دیاوارای یارسازیش ئاستێکی بەرچاوی ھەبووە لە ئەنجامەکانی یانەکەی.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply