دوایین زانیاری لەسەر بەشداریکردنی میسی لە یاری ئەمشەو

لیۆنێل میسی

لیۆنێل میسی

یاریگا
لیۆنێل میسی, گۆلکاری ئارجانتینی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای ئەوەی ھەفتەی رابردوو بە ھۆی نەشتەرگەری گورچیلەکانی بەشداری لە راھێنانەکانی یانەکەی نەکرد, بۆ یاری ئەمشەو ئامادە دەبێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی “Mundo Deportivo”ـی ئیسپانی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا بڵاویکردەوە, گۆلکاری مێژوویی یانەی کەتەلۆنی لەلایەن لویس ئێنریکێ, راھێنەری یانەکەیەوە ناوی بۆ رووبەرووبونەوەی ئەمشەوی یانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ نوسراوە, بۆیە پێشبینی دەکرێت میسی بەشداری ئەو یارییە بکات.

یانەی بارسێلۆنا لە یاری چوونی لا لیگا بەرامبەر سێلتاڤیگۆ, بە ئەنجامێکی چاوەرواننەکراو تووشی شکست بوون, بۆیە یاریزانانی ئەو یانەیە دەیانەوێت قەرەبووی ئەو شکستە بکەنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر