مارکینیۆس ریزەکانی پاریس سانجێرمان جێدێڵێت

مارکینیۆس

مارکینیۆس

یاریگا
مارکینیۆس, بەرگریکاری لاوی برازیلی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا, پێدەچێت ھاوینی داھاتوو ریزەکانی یانەکەی جێبێلێت.

ئەمرۆ پێگەی Sabmafoot ئاشکرای کرد, پاش ئەوەی لۆران بلان گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریسیەکانی نوێکردەوە, رایگەیاندووە پێویستی بە ھەندێ لە یاریزانانی یانەکەی نیە, یەکێک لەو یاریزانانەش, بەرگریکاری برازیلی مارکینیۆسە, بۆیە بەرپرسانی بارسێلۆنا کە چەند وەرزێکە ھەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە دەدەن, ھاوینی ئەمساڵ بەرگریکاری برازیلی ببەنە ریزەکانی یانەکەیان.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکرا کردووە, ھەرچەند پێشتر بەرپرسانی کەتەلۆنی بە شێوەیەکی نھێنی قسەیان لەگەڵ باوکی مارکینیۆسی ٢١ ساڵی کردووە، بەڵام بەرپرسانی چێلسی ئینگڵتەرا, پارەیەکی زۆریان لە پێناو ئەو یاریزانە تەرخان کردووە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply