گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌ی وه‌رزشی ئه‌لیکترۆنی کوردی

پڕۆکه‌ی یاریگا ستاتس پێی نایه‌  سێهه‌مین ساڵی ته‌مه‌نی .  ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌ جیهاندا  ده‌گمه‌نه‌ و یاریگا به‌ زمانی کوردی بۆ خوێنه‌رانی ده‌سته‌به‌رکرد.

 

یاریگا ستاتس داتابه‌یسێکی  وه‌رزشی  خۆکارانه‌یه‌  که‌ راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ رووداوه‌کاندا  نوێ ده‌بێته‌وه‌.   ده‌ریایه‌که‌ له‌ زانیاری وورد و دروشت  له‌سه‌ر تیپ و یاریزان و خول و پاڵه‌وانێتییه‌کان  به‌م جۆره‌ :

– له‌ په‌ڕه‌ی سه‌ره‌کیدا رۆژانه‌ خشته‌ی سه‌رجه‌م یارییه‌کانی تێدایه‌. هه‌روه‌ها ده‌توانن خشته‌ی یارییه‌کانی ئه‌و رۆژه‌ ببینن که‌ خۆتان ده‌تانه‌وێت

– خشته‌ی یارییه‌کانی سه‌رجه‌م خوله‌کان به‌پێی هه‌فته‌ تاوه‌کو کۆتایی وه‌رز
– ریزبه‌ندی خوله‌کان به‌ وورده‌کاری ته‌واوه‌وه‌
– ئه‌رشیف و پاڵه‌وانانی مێژووی خوله‌که‌
– ریزبه‌ندی گۆڵکار و ئاسیست و کارته‌کان
– راپۆرتی یاری به‌ وورده‌کاری ته‌واوه‌وه‌
– پێکهاته‌ی سه‌ره‌کی به‌ زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر یاریزانه‌کان و ناوبژیوان و راهێنه‌ر و یاریگا
– مێژووی رووبه‌روبوونه‌وه‌کانی هه‌ردوو تیپ له‌ په‌ڕه‌ی راپۆرتی یارییه‌کاندا
– گواستنه‌وه‌کان به‌پێی یانه‌ و خوله‌کان
– یاریگاکان و یاسای خوله‌کان
– پرۆفایلی یاریزانان به‌ وورده‌کاری ته‌واوه‌
– کاروانی یاریکردن و گواستنه‌وه‌ و ناسناو و ئه‌رشیفی یاریزانان
– پرۆفایلی یانه‌کان به‌ وورده‌کاری ته‌واو
– یارییه‌کانی ئێستا و رابردوو وه‌ داهاتووی یانه‌کان
– پێکهاته‌ی ئێستا و رابردووی یانه‌کان
– ناسناو و گواستنه‌وه‌ و راهێنه‌ر و ئه‌رشیف و یاریگای یانه‌کان
– ریزبه‌ندی فیفا بۆ سه‌رجه‌م هه‌ڵبژارده‌کانی جیهان

* هه‌موو ئه‌مانه‌ و زیاتر به‌ زمانی کوردی
* سه‌رجه‌م زانیارییه‌کان خوله‌ک به‌ خوله‌ک له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان نوێ ده‌بنه‌وه‌
* لینکی یاریگا ستاتس : http://stats.yariga.net/

 

چه‌ند نمونه‌یه‌ک

screenshot-stats.yariga.net 2016-02-11 21-40-26

screenshot-stats.yariga.net 2016-02-11 21-41-19

screenshot-stats.yariga.net 2016-02-11 21-42-09

screenshot-stats.yariga.net 2016-02-11 21-50-17

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply