ھاندەرانی بارسێلۆنا ئەمشەو MSN نابینن

مێسی، سوارێز و نێیمار

مێسی، سوارێز و نێیمار

یاریگا
ئەمشەو لە یاری ھاتنەوەی قۆناخی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا, یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە یانەی ڤالێنسیا دەبێتە میوانی ئەو یانەیە.

لە یاری چووندا کەتەلۆنیەکان توانیان بە حەوت گۆلی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەدەست بێنن, بۆیە لویس ئێنریکێ راھێنەری ئەو یانەیە بریاریداوە ژمارەیەک لە یاریزانانی سەرەکی یانەی بەشداری ئەو یارییە نەکەن, لەوانەش لیۆنێل مێسی, لویس سوارێز و نێیمار داسیلڤا. بێجگە لەوانەش ھەریەک لە یاریزانان ئینیێستا و ماسکێرانۆ بەشداری لەو یارییەدا ناکەن.

مێسی بە ھۆی نەخۆشی گورچیلەکانی توانای بەشداریکردنی لەو یارییەدا نیە, بەڵام سوارێز, ئینیێستا و ماسکێرانۆ لە ترسی وەرگرتنی کارتی زەرد و بەشداری نەکردنیان لە یاری کۆتایی, بەشدارییان پێناکرێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر