ھازارد ئارەزوی یاریکردنی لە یانەیەکی تر ئاشکرا دەکات

ئێدین ھازارد

ئێدین ھازارد

یاریگا
ئێدین ھازارد, یاریسازی بەلجیکی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا ماوەیەکی دەنگۆی جیابونەوەی لە ریزەکانی شین پۆشەکانی لەندەن دەبیسترێت.

ھازارد لە دوایین دەرکەوتنیدا لەگەڵ رۆژنامەی لا گازێتێ وڵاتەکەی گوتی” من ھەمیشە ھاندەرێکی سەر سەختی زیدانی فەرەنسی بووم, بۆیە ئێستاش ھەمیشە ئارەزوم ئەوەیە لەژێر دەستی ئەو یاری بکەم, جا لەھەر یانەکەیەک بێت نەک تەنھا یانەی ریال مەدرید.

دوای بڵاوبونەوەی ئەو چاوپێکەوتنەی ھازارد, سەرچاوەکانی ئینگڵتەرا یاریسازی یانەی چێلسی بە یەکێک لە ئامانجە سەرەکیەکانی یانەی ریال مەدرید بۆ ھاوینی داھاتوو ناودەبەن, بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە پەیوەندی بە لا لیگای ئیسپانیاوە بکات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر