٥٨ ساڵ به‌سه‌ر تاریکترین رۆژی تۆپی پێ تێپه‌ڕی

EF405F30E4564087A838BA69F51727D6

یاریگا-ئه‌مڕۆ  ساڵیادی  کاره‌ساتی میونشنی  ساڵی ١٩٥٨ ـه‌  که‌ تێیدا  ٢٣ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا  وهه‌شتیان یاریزانی مانچسته‌ر یونایتد بوون.

له‌ ٦-٢-١٩٥٨ دا  ، شاندی مانچسته‌ر یونایتد له‌ یاری جامی ئه‌ورووپا ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر رێد ستار بلگراد  به‌ڵام فڕۆکه‌که‌  پێویستی به‌ وه‌ستان بوو له‌ ئه‌ڵمانیا  بۆ به‌نزین پڕکردنه‌وه‌ . به‌ڵام به‌هۆی به‌فرێکی زۆره‌وه‌   له‌ هه‌وڵی یه‌که‌م و دووهه‌مدا نه‌یتوانی بنیشێته‌وه‌. له‌ سێهه‌م هه‌وڵدا فڕۆکه‌که‌ تێكشا.

راسته‌وخۆ ٢١ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا .  کێنیس ره‌یمه‌ند کاپتنی فڕۆکه‌که‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌ک دوای رووداوه‌که‌ له‌ نه‌خۆشخانه‌ گیانی سپارد و ده‌نکن ئێدواردی یاریزانی مانچسته‌ریش پاش دوو هه‌فته‌ گیانی له‌ده‌ستدا. به‌وه‌ش  به‌ تێکڕای ٢٣ که‌س گیانیان له‌ده‌ستدا ، ٨ یاریزانی مانچسته‌رو سێ که‌س له‌ ستافی یانه‌که‌ و هه‌شت رۆژنامه‌نووس و ٤ که‌س له‌ ستافی فڕۆکه‌که‌.

سێر ماتس به‌سبی ئه‌فسانه‌ی مانچسته‌ر یه‌کێک بوو له‌ رزگاربووانی  رووداوه‌که‌ ، ناوبراو توانی  بگه‌ڕێته‌وه‌ یاریگاکان و پاش ١٠ ساڵ  جامی ئه‌ورووپای بۆ مانچسته‌ر به‌ده‌ستهێنا که‌ هاوتای خولی پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وسا بوو.

ناوی یاریزانه‌ قوربانیه‌کان و ته‌مه‌نیان : رۆجه‌ر بایرن (٢٨) ، ئێدی کۆڵمان (٢١) ، مارک جۆنز (٢٤) ، ده‌یڤد پیگ (٢٢) ، تۆمی تایله‌ر (٢٦) ، جیۆف بێنت (٢٥) ، لیام ویلان (٢٢) ، ده‌نکن ئێدوارد (٢١) .    له‌گه‌ڵ سکرتێری یانه‌که‌ والکه‌ر کریکمه‌ر ، مه‌شقپێکه‌ر تۆم کوری و راهێنه‌ر بێرت واڵی.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply