ناسر خەلیفە ھەموو کارێک لە پێناو ھێشتنەوەی ئیبرا دەکات

0
زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ

زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ

یاریگا
ناسر خەلیفە, خاوەنی قەتەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسا لە پێناو ھێشتنەوەی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ, گۆلکاری سویدی یانەکەی, ئامادەیە موچەی مانگانەی بۆ ١,٥ ملیۆن یورۆ بەرزبکاتەوە.

ئەمرۆ پێگەی ھوسکۆرد ئاشکرای کرد, ناسر خەلیفە بۆ ھێشتنەوەی گۆلکاری سویدی یانەکەی, ئامادەیە موچەی یانەکەی بەرزبکاتەوە, ھەرچەندە ئەو بڕە موچەیە تێکھەلە بە باجەکانی, بەڵام خاوەنی پاریسیەکان بێجگە لە موچەکەی ئیبرا لە ئەگەری بوون بە پالەوانی چامپیۆنز لیگ, لیگ وانی فرانسا و بوون بە گۆلکار, ھەروەھا پلەی یەکەمی ئەسیستەکان بەدەست بێنێت, ئەوا خەلاتی جیاواز پێشکەش بەو یاریزانە دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە ھاوینی داھاتوو گرێبەستەکەی زلاتان ئیبراھیمۆڤیچ لەگەل پاریسیەکان کۆتایی دێت, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە نایانەوێت بە ئاسانی دەستبەرداری ببن.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

Share.

Leave A Reply