مێسییه‌که‌ی دهۆک له‌ نێوان راستی و خه‌یاڵدا

 

یاریگا-له‌ چه‌ند رۆژی رابردوودا وێنه‌ی منداڵێک به‌ درێسێکی دروستکراوی مێسی له‌ عه‌لاگه‌ بووه‌  گه‌رمترین باسی میدیاکانی کوردستان و جیهان.

دوێنی که‌ناڵی  کوردستان 24 بلاویکرده‌وه‌ په‌یامنێریان له‌ دهۆك ئه‌و مناله‌یان دۆزیه‌وه‌  که‌ تۆره‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌ خۆیه‌وه‌ سه‌رقال کردبوو . به‌ شێوه‌یکی راسته‌وخۆ دایك و باوك قسه‌یان بۆ که‌ناله‌که‌ کرد ووتیان ئه‌وه‌ وێنه‌ بڵاوکراوه‌ته‌وه‌  کوڕه‌که‌ی ئه‌وانه‌  و وێنه‌که‌ش به‌ر له‌ دوو ساڵ گیراوه‌  . ئه‌و   مناله‌ی له‌ دهۆك دۆزراوه‌ته‌وه‌  ته‌مه‌نی  ئێستا 10 ساله‌  و ناوی هەمەن عەلی ئەحمەدە .

دوای تێپه‌ربوونی جه‌ند کاژێرێک له‌ سه‌ر بلاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه‌ زۆرێک له‌ میدیا جیهانییه‌کان به‌ بایه‌خه‌وه‌ باسیان له‌ دۆزینه‌وه‌ مێسییه‌ بچووکه‌کرد و  کوردستان ٢٤یان کرد به‌ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌.

به‌رێوبه‌ری دیسکی وه‌رزشی k24   سۆران لوقمان پۆستێکی کرد  له‌ سه‌ر ئه‌کوانتی تایبه‌تی خۆی له‌ فه‌یس بووک

2016-01-27_11-20-31

به‌ڵام پاشان  بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه‌ی کوڕێكی  ئه‌فغانی بڵاوبووه‌وه‌   . ئه‌مه‌یان له‌لایه‌ن په‌یامنیری  تۆڕی میدیایی رووداوه‌وه‌ هه‌رێز جه‌مال له‌ پۆستیکی له‌ تۆری کۆمه‌لایه‌تی فه‌یس بووك  له‌ پۆستێك  پاڵپشتیکرا و مێسییه‌که‌ی  کوردستان٢٤ به‌ ساخته‌ ناوبرا. به‌ جۆرێک  ستافی ئه‌و که‌ناڵه‌  گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی  سوکایه‌تی به‌ کوردستان٢٤ بکه‌ن و به‌ “قه‌شمه‌ر”  ناویان ببه‌ن.

 

 

12648012_1211624665533382_130204141_n

 

دواتر له‌ لایان پۆستێکی تری  سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی رووداوی وه‌رزشی  ئیحسان تاهیر  به‌م شێوه‌ی خواروه‌  نووسی .

2016-01-27_11-27-37

به‌ڕێوبه‌ری دیسکی وه‌رزشی  کوردستان٢٤   له‌ لێدوانێکدا  وه‌ڵامی  ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی دایه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌کاریانهێناوه‌ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و منداڵه‌.  هه‌روه‌ها به‌ ناراسته‌وخۆ وه‌ڵامی  سوکایه‌تییه‌کانی رووداوی دایه‌وه‌.

 

له‌م ڤیدیۆیه ببینه‌

که‌نالی کوردستان 24 له‌م ڤیدیۆیه‌ دا باس له‌ گرینگی دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م مناله‌ ده‌کان که‌ سه‌رچه‌م میدیایه‌کانی جیهان وه‌ك سه‌رچاوه‌ به‌ کاریان هێناوه‌

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply