نەوزاد شێرزاد “سوێندم خواردبوو ناسناوەکە بگەرێنمەوە هەولێر”

نەوزاد شێرزاد

نەوزاد شێرزاد

 

یاریگا-یاریزانی یانەی هەولێر نەوزاد شێرزاد لە دیمانایەک لەگەڵ ماڵپەری یاریگا نێت نهێنیەک ئاشکرا دەکات، دوای بەدەستهێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی بالەی یانە نایابەکانی کوردستان لەگەڵ یانەکەی.

ناوبراو رایگەیاند ” زۆر دڵخۆشم بۆ بەدەست هێنانی ئەم نازناوە کە زۆر لە مێژە دەبوایە هی خۆمان بێت، بەڵام چەند هەڵەیەکی خۆمان وای کرد لە ساڵانی رابردوو نازناەوەکە لە دەست بدەین، گرینگ ئەوەیە ئێستا نازناوەکە لە شاری هەولێرە و پیرۆزبای لە هاندەرانمان دەکەم.

لە دریژەی لێدوانەکەیدا نەوزاد نهێنیەکی ئاشکراکرد و باسی لەوە کرد کە، دوای ئەوەی لە ساڵانی رابردوو دووربون لەم ناسناوە سوێندی خواردوە هەموو هەوڵێک بدات تا ناسناوەکە بگەرێنێتەوە شاری هەولێر و دڵخۆشە کە ئێستا بەڵێنەکەی بە جێهێناوە، وە هاندەرانیش دڵنیا دەکەمەوە لە ساڵانی داهاتوو پارێزگاری لە ناسناوەکە دەکەین بە مەرجێک زۆر نا یەک تۆز هاوکاریمان بکرێت!.

یایزانەکەی هەولێر لە بارەی پاڵەوانیەتیەکە رای گەیاند” خراپترین پاڵەوانیەتی بوو کە بینیبێتم لە هیج شوێنێک نەم دیوە ٧ یاری لەسەر یەک بکەیت بە بێ پشوو، بە ماوەیەکی زۆر کەم پاڵەوانیەتیەکە کۆتای هات”.

لە کۆتا وتەکانیشیدا باسی لەوە کرد کە یاری بالە هیچی لە یاریەکانی تر کەم تر نییە و لەم پاڵەوانیەتیەش هاندەرێکی زۆر دەهاتن بۆ هاندانی تیمەکان، لێرەوە زۆر سوپسی هاندەرانی یانەکەمان دەکەم کە رۆڵێکی بەرچاویان هەبوو لە بەدەست هێنانی نازناوی ئەم وەرزە بۆ یانەکەمان.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply