ئادریانۆ ریزەکانی بارسێلۆنا جێدێلێت

ئادریانۆ کۆریا

ئادریانۆ کۆریا

یاریگا
ئادریانۆ کۆریا, بەرگریکالی بالی چەپی برازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دەیەوێت ریزەکانی ئەو یانەیە جێبێلێت.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” سکای سپۆرت”ی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەی رۆمای ئەو وڵاتە دەیانەوێت ئادریانۆ بەرگریکاری بالی چەپی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆیە گفتوگۆیەکی سەرەتاییان لەگەڵ ئەو بەرگریکارە ئەنجامداوە و پێدەچێت یاریزانی برازیلی ئامادەیی ھەبێت پەیوەندی بە ریزەکانی ئەو یانەیەوە بکات.

ئادریانۆ تا ساڵی ٢٠١٧ گرێبەستی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ھەیە, بەڵام بەرپرسانی ئەو یانەیە ئامادە نین گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply