لە ئینگڵتەرا بالۆتێلی داوا دەکرێت

ماریۆ بالۆتێلی

ماریۆ بالۆتێلی

یاریگا
سەرچاوەکان لە ئیتاڵیا بڵاوییان کردەوە بەرپرسانی یانەی وێستھام یونایتدی ئینگڵتەرا دەیانەوێت گۆلکاری ئیتاڵی یانەی ئەیسی میلانی ئەو وڵاتە جارێکی تر بگەرێننەوە پریمەر لیگ.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” توتۆ سپۆرت” ئاشکرای کرد, بەرپرسانی وێستھام بە ھۆی پێکانی لاتزینی و کارۆل ھەردوو ھێرشبەری یانەکەیان بە دوای شوێن گرەوەیەک بۆ ئەو یاریزانانە دەگەرێن, بۆیە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی بالۆتێلی دەتوانێت شوێنی ئەوان بگرێتەوە و پێدەچێت ل ەرۆژانی داھاتوو دەست بە ھەوڵەکانیان بکەن بۆ گواستنەوەی ئەو ھێرشبەرە.

ماریۆ بالۆتێلی ھاوینی رابردوو بە شێوەی خواستنە لە ریزەکانی لیڤەرپولی ئینگڵتەراوە گوازرایەوە ریزەکانی ئەیسی میلان, بەڵام بە ھۆی پێکانەوە تەنھا لە چوار یاریدا بەشداری لەگەڵ ئەو یانەیەدا کردووە.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply