ھەرکەسێ ھاورێ بێت خەلاتی گرانبەھا وەردەگرێت

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆلکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە گشتی لە ژیانیدا ھەمیشە حەز دەکات خەلاتی جۆرا و جۆر بدات بە ھاورێکانی. ئەو یاریزانە لە ساڵانی رابردوو چەندین خەلانی گرانبەھای پێشکەش بە ھاورێ نزیکەکانی کردووە.

١-رۆنالدۆ ھەفتەی رابردوو بە بۆنەی ساڵرۆژی لە دایک بوونی دایکی, ئوتۆمبێلێکی لە جۆری پۆرش پێشکەش بە دایکی کرد.

٢-خۆرخێ مێندێز, بەرێوەبەری کارەکانی رۆنالدۆ, لە رۆژی ھاوسەرگیری دورگەیەکی لە یونان وەک خەلات لەلایەن رۆنالدۆ پێگەیشت.

٣-رۆنالدۆ ساڵی رابردوو دوای بەدەست ھێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ, سەعاتی مارکەی بۆلگاری کە نرخی ٨٠٠ ھەزار یورۆ بوو, پێشکەش بە گشت یاریزانانی یانەکەی کرد.

٤-ئەستێرەی پۆرتووگالی ھەمیشە سوپاسگوزاری راھێنەراینی مەساجی یانەکەیەتی و پەیوەندییەکی باشی لەگەڵیاندا ھەیە, ناوبرا سالانە لە جەژنی کریسمەس خەلاتیان دەکات, ئەمسالیش ھەریەکەو ئایپادێکیان وەک خەلات لەلایەن رۆنالدۆیەوە پێگەشت. ھەروەھا یاریزانی پۆرتوگالی دوای بەدەست ھێنانی نازناوی چامپیۆنز لیگ ھەریەکیانی بە مۆبایلی گرانبەھای ئایفۆن خەلاتکرد.

٥-رۆنالدۆ, درێس و تۆپ و پێلاوەکانی وەک خەلات پێشکەش بە ئەستێرە دیارەکانی تۆپی پێ دەکات, دۆن چەند ساڵ پێش درێسێکی واژۆ کراوی پێشکەش بە رۆنالدینھۆی برازیلی کرد.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر