ژیان نامەی پۆشکاش

پۆشکاش

پۆشکاش

 

یاریگا-ژیان نامەی پۆشکاش

ناوی تەواوی:فیرینتس بورسزلید بایرو
لەدایکبوی: 2 ی ئەپرێلی ساڵی 1927 لەبودابست لەمەجەر لەدایک بوە
شوێنی یاریکردنی :- هێڵی هێرشبەر

ئەم یانانەی یاری بۆ کردون ژمارەی یاریەکانی و گۆڵەکانی کەتۆماری کردون

لەساڵی 1943 بۆ 1955 لەگەڵ یانەی بودابست هۆنفید لە 341 یاریدا 352 گۆڵی تۆمار کردووە
لەساڵی 1958 بۆ 1966 لەگەڵ ریال مەدرید لە 180 یاریدا 156 گۆڵی تۆمار کردووە

پۆشکاش لەگەڵ هەڵبژاردەکەی

لەساڵی 1949 تا ساڵی 1956 یاری لەگەڵ هەڵبژاردەی مەجەر کردوەو کە لە 85 یاری توانی 84 گۆڵ تۆمار بکات
وە ئەم یاریزانە یاری بۆ هەڵبژاردەی ئیسپانیاش کردووە لە مۆندیالی 1962 چوار یاری بۆ ئیسپانیا کردوەو نەیتوانیوە هیچ گۆڵێک بۆ هەڵبژاردەی ماتادۆر تۆمار بکات

پۆشکاش و کاری راهێنەرایەتی

لەساڵی 1967 دەستی کرد بەکاری راهێنەرایەتی تاساڵی 1993 لەکاری راهێنەرایەتی بەردەوام بو کە راهێنەرایەتی چەندین یانەو هەڵبژاردەی کردوە

ئەم یانانەی پۆشکاش راهێنەرایەتی کردوون(سان فرانسیسکۆ گۆڵدن گیث ، فانکوفەر ، دیڤەرتیڤۆ ئەلاڤێس ، پاناسیناکۆس ، ریال مۆرسیا ، کولو کولو ، ئەیک ئەسینا ، یانەی مصری ، سول دی ئەمریکا ، سیرو بورتینو ، ساوث مۆلبۆرن )
ئەم هەڵبژاردانەی پۆشکاش راهێنەرایەتی کردون بریتین لە هەردوو هەڵبژاردەی (سعودیە و مەجەر )

پۆشکاش و ریال مەدرید

ئەم یاریزانە ماوەی هەشت ساڵ یاری بۆ ریال مەدرید کردووە چەندین نازناوی لەگەڵ یانەی شاهانە بەدەست هێناوە وەک (خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا و خولی ئیسپانی و جامی شای ئیسپانیا)

– پۆشکاس لەگەڵ هەردوو یانەی هۆنفیدی مەجەری و ریال مەدریدی ئیسپانی لە تەواوی پاڵەوانیەتیەکان 882 یاری ئەنجامداوەو 869 گۆڵی تۆمار کردووە

پۆشکاش گۆڵکاربون

ئەم یاریزانە چوار جار بۆتە گۆڵکاری خولی ئیسپانیا لە ساڵانی (1960 ، 1961 ، 1963 ، 1964 )

-پۆشکاش لەخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەگەڵ ریال مەدرید لە 39 یاریدا 35 گۆڵی تۆمار کردووە

-وە لەگەڵ هەڵبژاردەکەی توانیویەتی ملوانکەی زێر بەدەست بهێنێت
وە لە مۆندیالی 1954 بەشداری کردووە

-ئەم یاریزانە لە ساڵی 2000 توشی نەخۆشی (ئەلزەهایمەر ) بو بۆ ماوەی شەش ساڵ لەنەخۆشخانەی بودابست مایەوە دوای دوو مانگ لە دەرچونی لەنەخۆشخانە کۆچی دوایی کرد

-خەڵاتی پۆشکاش

جوانترین گۆڵی ساڵ لەلایەن فیفاوە ناوەکەی گۆردرا بۆ خەڵاتی پۆشکاش وەک و وەفایەک بۆ ئەم یاریزانە کۆچکردووە تا ئێستاش ئەم خەڵاتە هەر بەم ناوە ناودەبرێت، کە ئەمساڵ ویندیل ئەو خەڵاتەی بردەوە

نوسینی بێژەن محمد

ویندیل براوەی خەڵاتی پۆشکاش بۆ ساڵی ٢٠١٥

ویندیل براوەی خەڵاتی پۆشکاش بۆ ساڵی ٢٠١٥

 

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply