ژیان نامەی دانیێل باسارێلا

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

 

ناوی تەواوی: دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلایە
لەدایکبوی:-25ی مایۆی 1953 لە چاکبۆکۆ لە ئەرجەنتین لەدایک بوە
شوینی یاریکردنی : هێڵی بەرگری
نازناو:کاپتنی گەورە

ئەم یانانەی یاری بۆ کردون لەگەڵ ژمارەی یاریەکانی و گۆڵەکانی لە گەڵ یانەکان

1971 بۆ 1973 لە سارمیێنتۆ یاری کردوە لە 36 یاری 9 گۆڵی تۆمار کردوە.
1974 بۆ 1982 لە ریڤەرپلێت یاری کردوە لە 226 یاری 90 گۆڵی تۆمار کردوە.
1982 بۆ 1986 لە فیرۆنتینیا یاری کردوە لە 109 یاری 26 گۆڵی تۆمار کردوە.
1986 بۆ 1988 لە ئینتەر میلان یاری کردوە لە 44 یاری 9 گۆڵی تۆمار کردوە.
1988 بۆ 1989 لە ریڤەر پلێت یاری کردوە لە 32 یاری 9 گۆڵی تۆمار کردوە.

لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین

لە ساڵی 1974 بۆ ساڵی 1988 یاری بۆ هەڵبژاردەکەی کردوە 70 یاری ئەنجامداوەو 22 گۆڵی تۆمارکردوە.

دانیێلی باسارێلا و کاری راهێنەرایەتی

لەساڵی 1989 دەستی بەکاری راهێنەرایەتی کرد.
لە کاروانی راهێنەرایەتیدا راهێنەرایەتی چەندین یانەو هەڵبژاردەی کردوە وەکو یانەکانی
( ریڤەرپلێت و پارما و مۆنتێربی و کۆرێنشیاز) وە راهێنەرایەتی هەردو هەڵبژاردەی ( ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای ) کردوە
وە کاری ئێستاشی سەرۆکی یانەی ریڤەرپلێتی ئەرجەنتینیە.

ئەم یاریزانە یەکێکە لە ناسراوترین بەرگریکارەکانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین وە کاپتنی هەڵبژاردەکەی بو بۆماوەیەک لەماوەی یاریکردن لەگەڵ ئەم یانانەی یاری بۆ کردوون لە 447 یاریدا توانیویەتی 140 گۆڵ تۆمار بکات.
بە دووەم بەرگریکار دادەنرێت لە رێژەی گۆڵ تۆمار کردن کە لە دواوەی رۆناڵد کویمان ی هۆڵەندی دێت کە ئەویش لە 503 یاریدا توانیویەتی 192 گۆڵ تۆماربکات.
ئەم یاریزانە تەمەنی تەنها 25 ساڵ بوو کاتێ بوە کاپتنی هەڵبژاردەکەی بۆ بەدەست هێنانی جامی جیهانی ساڵی 1978 وە بە کاپتنی گەورە ناسراوە.

وە لە مۆندیالی 1982 ئاستێکی باشی پێشکەش کرد وە لە مۆندیالی 1986 نەیتوانی بەشداری بکات بەهۆی پێکانەوە.

وە لەمۆندیالی 1998 راهێنەری هەڵبژاردەکەی بوو کە لەسەر دەستی هۆڵەندیەکان دورخرانەوە لەم مۆندیالە.

ئەم یاریزانە ناوی لەپێکهاتەی باشترین یاریزانەکانی مێژووی هەڵبژاردەکەی دایە کە هەڵبژاردەی ئەرجەنتینە.

نوسینی بێژەن محمد

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

 

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

دانیێل ئەلبێرتۆ باسارێلا

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply