لیڤەرپول بەرگریکارێکی ئینتەر میلانی کردۆتە ئامانج

ئاندریا رانۆکیا

ئاندریا رانۆکیا

یاریگا
ئاندریا رانۆکیا, بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئینتەر میلانی ئەو وڵاتە دوای ھاتنی ھەندێ لە بەرگریکار بۆ ریزەکانی یانەکەی و بوون بە یاریزانی یەدەک, بیر لە جێھێشتنی ریزەکانی ئەو یانەیە دەکاتەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” گازێتا دێلۆ سپۆرت”ی ئیتاڵیا بڵاویکردەوە, بەرپرسانی یانەی لیڤەرپولی ئینگڵتەرا دەیانەوێت ئەو دەرفەتە بقۆزنەوە و کاپتنی وەرزی رابردووی یانەی ئینتەر میلان رانۆکیا بگوازنەوە ریزەکانیان, بۆیە لە ھەوڵی ئەوەدان لە رۆژانی داھاتوو دەست بە گفتوگۆ کردن بکەن لەگەل بەرێوبەری کارەکانی بەرگریکاری ئیتاڵی.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, بەرپرسانی لیڤەرپۆل لە پێناو گواستنەوەی رانۆکیای ٢٧ ساڵ, ئامادەن بڕی ٩ ملیۆن پاوەند پێشکەش بە بەرپرسانی نێراتزۆری بکەن.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply