مانچێستەر یونایتد نزیکە لە گواستنەوەی یاریزانێکی برازیلی

فێلیپێ ئاندێرسۆن

فێلیپێ ئاندێرسۆن

یاریگا
پێش کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان, پێدەچێت بەرپرسانی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگڵتەرا خۆیان یەکلا کردبێتەوە لەگەڵ یاریسازی برازیلی یانەی لازیۆی ئیتاڵیا فێلیپێ ئاندێرسۆن.

ئەمرۆ رۆژنامەی “سان” ی بەریتانیا ئاشکرای کرد, بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان بۆ زیاتر رێکخستنەوەی تیپەکەیان, دەیانەوێت لە زستانی ئەمساڵ چەند یاریزانێک بگوازنەوە ریزەکانیان, لەوانەش فێلیپێ ئاندێرسۆن یاریسازی تەمەن ٢٢ ساڵی لازیۆی ئیتاڵیا, بۆ ئەم مەبەستەش نوێنەری یانەکەیان لە شاری رۆمای ئیتاڵیایە بۆ کۆتایی ھێنان بەو پرۆژەیە.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کرد, ئەم گواستنەوەیە لەسەر داوای لویس ڤان گال راھێنەری ھۆلەندی ئەو یانەیە, بۆیە پێشبینی ئەوە دەکرێت پیاوە ھۆلەندییەکە تا کۆتایی وەرز لە پۆستەکەی بەردەوام بێت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply