تایبه‌ت: ئه‌و تویتانه‌ی یاریزانان که‌ له‌ ٢٠١٥ زۆرترین جار به‌کارهێنراونه‌ته‌وه‌

 

یاریگا-نزیک ده‌بینه‌وه‌ له‌ کۆتایی ساڵی ٢٠١٥ ـه‌وه‌ و  تا کاتی هاتنی ساڵی نوێ له‌گه‌ڵتان ده‌بین  بۆ  بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاماره‌کانی ئه‌م ساڵ.

له‌ ٢٠١٥دا  به‌کارهێنانی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ گشتی و تویته‌ر به‌ تایبه‌تی  به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو زیادی کرد.  لێره‌دا ئه‌و پۆستانه‌ی یاریزانانتان نیشان ده‌ده‌ین که‌ زۆرترین جار له‌ تویته‌ر دا retweet کراوه‌ واته‌ (دووباره‌ پۆست کراوه‌ته‌وه‌).

 

١٠- دی خیا-   ٤٥ هه‌زار
پۆسته‌که‌ی دی خیا پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گواستنه‌وه‌که‌ی مه‌درید و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ مانچسته‌ر

“شانازی به‌وه‌وه‌ ده‌که‌م که‌ پێتان رابگه‌یه‌نم له‌گه‌ڵ ئێوه‌ و مانچسته‌ر یونایتد به‌رده‌وام ده‌بم ، سوپاسی پاڵپشتیتان ده‌که‌م”.

 

…………………   . .   ٩- روونی ٤٥ هه‌زار   پۆستی واین روونی له‌ کاتی گه‌یشتن به‌ ٥٠ گۆڵ له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را “سێ درێسی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را ده‌به‌خشم به‌بۆنه‌ی گه‌یشتن به‌ ٥٠ گۆڵ، فۆلۆوم بکه‌ن و دووباره‌ پۆستی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی چانسی بردنه‌وه‌یتان هه‌بێت”.

…………

.

.

٨- به‌نزیمه‌ – ٥٠ هه‌زار

که‌ریم به‌نزیمه‌ له‌ کاتی راگه‌یاندنی مانه‌وه‌ی له‌ ریاڵ مه‌درید و ره‌تکردنه‌وه‌ی ئارسناڵ
“بۆ هه‌موو ئه‌و گه‌مژانه‌ی که‌ ده‌یانه‌وێت هه‌ڵه‌ هانده‌رانم پێبگه‌یه‌نن. ئێره‌ ماڵی منه‌”.

………… . .   ٧-  شڤانشتایگه‌ر – ٥١ هه‌زار     باستیان شڤانشتایگه‌ر له‌ کاتی راگه‌یاندنی په‌یوه‌ندیکردنی به‌ مانچسته‌ر یونایتد “خه‌ونێکی دیکه‌ی ژیانم هاته‌ دی ، خۆشحاڵم بۆ قۆناغێکی دیکه‌ی ژیانم له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد “.

…….

.

.

 

٦-  رۆناڵدۆ – ٥٢ هه‌زار

کریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ کاتی راگه‌یاندنی پاڵپشتی بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌نشڵۆتی

“راهێنه‌رێکی گه‌وره‌ و که‌سێکی سه‌رسوڕهێنه‌ر ، هیوادارم وه‌رزی داهاتوو به‌یه‌که‌وه‌ کاربکه‌ین”.

……. . .  ٥- دیپای – ٥٣ هه‌زار     مه‌مفیس دیپای له‌ کاتی راگه‌یاندنی په‌یوه‌ندیکردنی به‌ مانچسته‌ر یونایتد “ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه‌ ئامانجه‌کانم بپێکم له‌ به‌ده‌ستهێنانی ناسناو ئه‌مجاره‌یان له‌گه‌ڵ مانچسته‌ر یونایتد”.

……….

.

.

٤- ئه‌نشلۆتی – ٥٨ هه‌زار

کارلۆ ئه‌نشلۆتی له‌کاتی ده‌ربڕینی ڕێز بۆ ریاڵ مه‌درید سه‌ره‌ڕای ده‌رکردنی.

“یادگاری دوو ساڵی پڕخۆشی له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م ، سوپاس بۆ  یانه‌که‌ و بۆ هانده‌رانی . بژی مه‌درید ”

………. . .     ٣- کاسیاس – ٧٨ هه‌زار   پۆستێکی ڤیدیۆیی ئیکه‌ر کاسیاس دوای جێهێشتنی ریاڵ مه‌درید

……..

.

.

٢- لوک شاو – ٨٣ هه‌زار

په‌یامی لوک شاو پاش پێکانه‌ سه‌خته‌که‌ی
“سوپاسی هه‌مووتان ده‌که‌م بۆ نامه‌کانتان ، ناتوانم به‌ ووشه‌ ده‌ری ببڕم چه‌ند خرۆشاوم. قۆناغی چاک بوونه‌وه‌م له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست پێده‌کات. به‌ به‌هێزتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌”.

………… . .    ١- ئه‌لۆنزۆ – ١١٢ هه‌زار   په‌یامی چابی ئه‌لۆنزۆ پاش ئه‌وه‌ی جیرارد لیڤه‌رپوولی جێهێشت “پاڵه‌وانه‌که‌م ، هاوڕێکه‌م”

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

سەرنووسەری ماڵپەری یاریگا

Leave A Reply