ریکارد ناگه‌رێته‌وه‌ ئیسپانیا

ریکارد

ریکارد

یاریگا-فرانک ریکاردی هۆڵه‌ندی، به‌هۆی یانه‌ کۆنه‌که‌ی گرێبه‌ستیکی یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی ره‌تکرده‌وه‌.

دوای ئه‌وه‌ی نونوی راهێنه‌ری ڤالینسیای ئیسپانی، به‌هۆی ئه‌نجامه‌ خراپه‌کانی له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستی له‌ کار کێشایه‌وه‌، له‌ ئێستدا یانه‌ ئیسپانیه‌که‌ سه‌رقاڵن بۆ دۆزینه‌وه‌ی راهێنه‌رێکی نوێ تا ئه‌رکی راهێنه‌رایه‌تی تیمه‌که‌یان له‌ ئه‌ستۆ بگرێت.

له‌ نوێترین هه‌واڵدا رۆژنامه‌ی مارکای ئیسپانی ئاشکرایکرد، که‌ یانه‌ی ڤالینسیا گرێبه‌ستێکی پێشکه‌ش به‌ فرانک ریکاردی راهینه‌ری پیشوی یانه‌ی بارسیلۆنا کردوه‌، به‌ڵام ناوبراو گرێبه‌سته‌که‌ی ره‌ت کردۆته‌وه‌، به‌ پێی هه‌مان سه‌رچاوه‌ش هۆکاری ره‌ت کردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌که‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌رێته‌وه‌، ریکارد نایه‌وێت له‌ خولێک راهێنه‌رایتی بکات، که‌ دژ به‌ یانه‌ کۆنه‌که‌ی خۆی بێت.

یانه‌ی ڤالینسیا له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیسپانی 13 یاری ئه‌نجام داوه‌و، 5 یاری بردۆته‌وه‌، 4 یاریش یه‌کسان بوه‌ و 4 یاریشی دۆراندوه‌،به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 19 خاڵ له‌ ریزبه‌ندی نۆیه‌م دێت،

له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپاش 5 یاری ئه‌نجام داوه‌ و 2 یاری بردۆته‌وه‌ و 3 یاریشی دۆراندوه‌ و به‌ کۆکردنه‌وه‌ی 6 خاڵیش له‌ ریزبه‌دنی سێهه‌م دێت.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply