ژیان نامه‌ی وه‌رزشی زریان جه‌مال

یانه‌ی نه‌ورۆز

یانه‌ی نه‌ورۆز

یاریگا-زریان جه‌مال علی یه‌کێکه‌ له‌ ئه‌ستیره‌ دره‌وشاوه‌کانی یاری تۆپی ده‌ست له‌ کوردستان، له‌م دیمانه‌یه‌ی خواره‌وه‌دا کورته‌یه‌ک له‌ ژیانی وه‌رزشی ناوبراو بخوێننه‌وه‌.

ناو: زریان جه‌مال علی
له‌ به‌رواری 2/12/1984 له‌ شاری سلێمانی له‌ دایکبوه‌
ئه‌و یانه‌یه‌ی ئێستا یاری بۆ ده‌کات: یانه‌ی وه‌رزشی نه‌ورۆز

له‌ سالى 1995 له يانه‌ى چوارباخ ( سيروانى نوێ) ده‌ستی به‌یاریکردن كرد، ئه‌وكات له‌تیمی تازه‌ پيگه‌يشتوان بوو, به‌راهێنه‌رايه‌تى (محمد عبدالرحمن) راهێنه‌ری به‌ناوبانگی شاره‌که‌، تا سالى 2012 له‌گه‌ڵ سیروانی نوێ به‌رده‌وام بوو، له‌ ساڵی 2012 په‌یوه‌ندی کرد به‌ یانه‌ی نه‌ورۆز، هه‌مان ساڵ له‌ خولی عیراقی یاری بۆ یانه‌ی سلێمانی کرد، له‌ ساڵی 2013 گه‌رایه‌وه‌ یانه‌ی سیروانی نوێ، دواتر له‌ ساڵی 2014 گه‌رایه‌وه‌ یانه‌ی نه‌ورۆز و تا ئێستا له‌و یانه‌یه‌ درێژه‌ به‌ یاری کردن ده‌دات.

ده‌ستکه‌وته‌کانی زریان جه‌مال

ناسناوه‌کانی له‌ خولی تۆپی ده‌ستی لاوانی کوردستان :
( 2 جار پله‌ی یه‌که‌م 2 جار پله‌ی دووه‌م )
ناسناوه‌کانی له‌ خولی تازه‌ پێگه‌شتوانی کوردستان:
( 3 جار پله‌ی یه‌که‌م، 4 جار پله‌ی دووه‌م، 2 جار پله‌ی سێهه‌م )
ناسناوه‌کانی له‌ خولی نایابی کوردستان:
(3 جار پله‌ی یه‌که‌می خولی نایابی کوردستان ،
2 جار پله‌ی یه‌که‌می خولی یانه‌کانی پارێزگای سلێمانی )

ناسناوه‌کانی له‌ خولی عیراقی

. سالى 2005 به‌ژداری له خولى عيراق كرد، 1 جار پله ى يه‌كه‌م له
به‌شى باكور و ناوه‌راستى عيراق له شارى موصل،جاریش 1 پله‌ى
چواره‌می به‌ده‌ست هێناوه‌. ( یانه‌ی سیروانی نوێ ته‌نها يانه‌بوو ياريزانى پيشه‌گه‌رى نه‌بوو به بودجه‌یه‌كى كه‌م و مه‌ترسیاکه‌ی زور به ژدار ده‌بوو له‌ خولی عیراقی.

ده‌ست که‌وتی جیا له‌ یاریزانی

.ساڵی 2009 وه‌ك راهينه‌رى لاوان له‌گه‌ڵ (عمر ميرزا)
پله‌ی يه‌که‌مى خولی لاوانی یانه‌ نایابه‌کانی كوردستانی به‌ده‌ست هيناوه‌ بۆ لاوانی سیروانی نوێ.

زریان خاوه‌نی ریکۆردێکی میژوویه‌، که‌ تاکه‌ ياريزان بوو توانيی 7 ساڵ له‌گه‌ل هه‌لبژارده‌ى په‌روه‌رده‌ى سلێمانی به‌ژداربێت له‌ خولی په‌روه‌رده‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌ر 7 ساڵه‌که‌ پله‌ی یه‌که‌می به‌ده‌ست هێناوه‌.

ئيستا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌ورۆز درێژه‌ به‌ یاری کردن ده‌دات،
له‌ سالى 2015 بهراهینه‌رایه‌تی هاوکار جه‌مال کۆتا
ناسناوی به‌ده‌ست هێنا که‌ پله‌ی یه‌که‌می خولی یانه‌کانی شاری سلێمانی بوو.

چۆن وه‌رزس پێشبخرێت: ده‌بيت وه‌رزش بناغه‌ى هه‌بێت تا خه‌ونى منالان و گه‌نجان بيته‌دىيانه‌کان به‌س نين چاكتره ( ماموستايان ، ليژنه‌ى ئۆلۆمپى، وه‌رزش و لاوان، سه‌رمايه داران، باوك و دايكان..هه‌موان به‌یه‌که‌وه وه‌رزش
و هونه‌رو گول بروێنین له‌ كومه‌لگاى كوردستانيدا.

خه‌ونى منداڵی زریانه‌ ( هه‌ڵبژارده‌ى كوردستان) بۆ تۆپی ده‌ست
ببینێت و هیواداره‌ کاری بۆ بکرێت، یه‌کێتی تۆپی ده‌ستی
کوردستانیش هه‌نگاوه‌کانی کاراتربکات نه‌ک به‌م
سیستیه‌ی ئێستای. سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی هاوکارم بوون
له‌ ژیانی وه‌زشیمدا، هوادارم هه‌موان به‌یه‌که‌وه‌ خزمه‌تی وه‌رزش بکه‌ین.

زریان جه‌مال

زریان جه‌مال

زریان جه‌مال

زریان جه‌مال

 

زریان جه‌مال

زریان جه‌مال

 

زریان جه‌مال

زریان جه‌مال

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply