به‌فه‌رمی ماوه‌ی سزاکه‌ی ئیسکۆ ئاشکراکرا

 ئیسکۆ

ئیسکۆ

یاریگا-ئه‌مرۆ یه‌کێتی تۆپی پێی ئیسپانیا، به‌فه‌رمی بریاریدا به‌ سزادانی یاریزانی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید فرانسیسکۆ ئیسکۆ، به‌ راگرتنی بۆ 2 یاری داهاتووی یانه‌که‌ی.

ئیسکۆ له‌ یاری رابردوی یانه‌که‌ی، به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، له‌ خوله‌کی 84 راسته‌وخۆ به‌ کارتی سوور کرایه‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا، دوای ئه‌وه‌ی به‌ ئه‌نقه‌ست لێدانێکی توندی له‌ نیماری یاریزانی یانه‌ی به‌رسێلۆنا دا، ئه‌مرۆ به‌ فه‌رمی یه‌کێتی تۆپی پیی ئیسپانیا رایگه‌یاندا ئیسکۆیان سزاداوه‌ به‌ راگرتنی بۆ ماوه‌ی 2 یاری.

به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ ئیسکۆ بێبه‌ش ده‌بێت له‌ دوویاری داهاتووی یانه‌که‌ی، به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌کانی ئیبار و خیتافی،

ئیسکۆ له‌م وه‌رزه‌ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید له‌سه‌رجه‌م پاڵه‌وانیه‌تیه‌کان، به‌ژداری 15 یاری کردوه‌ و 1 گۆڵیشی تۆمارکردوه‌.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply