ریپۆرتاژێک له‌سه‌ر یاری کلاسیکۆ

کلاسیکۆ

کلاسیکۆ

 

یاریگا-21/11/2015 کاتژمێر 12:00ی نیوه‌رۆیه‌، که‌شێکی وشک و سارده‌، جه‌وێکی تاراده‌یه‌ک خۆشه‌، ئه‌مرۆ ئه‌و رۆژه‌یه‌ زیاد له‌ 600 ملیۆن که‌س چاوه‌روانی یاری کلاسیکۆ ده‌که‌ن زیاد له‌ 130 که‌ناڵ یاریه‌که‌ راسته‌وخۆ په‌خش ده‌که‌ن. ستافی یاریگانێت که‌ پێکهاتووه‌ له‌ 7 که‌س سه‌رقاڵی دوا ئاماده‌کاریه‌کانن بۆ روماڵ کردنی کلاسیکۆی زه‌وی، یاریگانێت زیاد له‌ هه‌فته‌یه‌که‌ ته‌واوی زانیاریه‌کانی کلاسیکۆی له‌ ماڵپه‌ری یاریگانێت و په‌ره‌ی یاریگانێت له‌ فه‌یسبوک و ئینستگرام و هه‌روه‌ها ئه‌پڵیکه‌یشنی یاریگانێت خستۆته‌ به‌رده‌می خوێنه‌رانی، له‌ رێگه‌ی هاشتاگی یاریگا کلاسیکۆ هانده‌رانیش به‌ پۆستکردن له‌گه‌ڵمان به‌ژداربون، ئێستا خوێنه‌ران تێربوون له‌ وه‌رگرتنی زانیاری مێژووی ساتی روماڵ کردنی زانیاری نوێ و یاریه‌کی تری راسته‌وخۆی کلاسیکۆیه‌.

کاتژمێرێک ماوه‌ بۆ ده‌ستپێکی یاری، هه‌واڵێکی به‌په‌له‌ هات ده‌ڵێت: میسی له‌ کلاسیکۆ سه‌ره‌کی نییه‌. ئه‌مه‌ هانده‌رانی بارسای بێتاقه‌ت کرد.شاهین برادۆستی پرسی ئایا یاری نه‌کردنی میسی به‌ سه‌ره‌کی کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ئاستی بارسا؟ هه‌ر که‌س بۆچونێکی جیوازی ده‌ر ده‌بری، سه‌رقاڵی روماڵکردنی یاریه‌کانی پریمه‌رلیگین، شاهین برادۆستی رێنمایدا : هێرش، رابه‌ر، کاروان، چاوه‌کان هه‌مووی له‌سه‌ر یاریگانێتن زیاتر خۆتان ماندوو بکه‌ن، ئه‌م سێ ناوه‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌سانێکی ماندو نه‌ناسن و له‌ ماڵپه‌ری یاریگا سه‌رنوسه‌رن، به‌رده‌وام نویترین زانیاریه‌کان روماڵ ده‌که‌ن، دواتر نوسیویه‌تی بیلال له‌ په‌ره‌ی فه‌یسبوک باسی هه‌موو یاریه‌کان بکه‌ ته‌نها کلاسیکۆنا، پاشهان له‌ دێری دواتر هه‌مان شتی بۆ من نوسی که‌ له‌ په‌ره‌ی ئینستگرام گرینگی به‌ هه‌موو یاریه‌کان بده‌م، کاتژمێر بوو به‌ 7:30 خوله‌ک ئێستا شاد فاروق لینکێکی دانا له‌گه‌ل دیزاینێکی جوان نووسی کلیک بکه‌ن بۆ بینین دوا زانیاریه‌کانی کلاسیکۆ و پیشبینی خۆشتان بنوسن، کاتژمێر بوو به‌ 8:00 روماڵی به‌شێک له‌ یاریه‌کانی پریمه‌رلیگ کۆتای هات، شاهین نامه‌یه‌کی نارد نوسی ده‌ستت خۆش ئێستا تۆ په‌ره‌ی فه‌یسبوک جێبهێڵه‌ و برۆ ئینستگرام بیلال هاته‌ سه‌رهێڵ و ده‌ستی به‌ روماڵی کلاسیکۆ کرد له‌ په‌ره‌ی فه‌یسبوک و منیش زانیاریه‌کانم ده‌گواسته‌وه‌ ئینستگرام.

10 خوله‌ک ماوه‌ بۆ ده‌ستپێکی یاری ته‌ق ته‌ق ده‌رگایه‌ 5 له‌ هاورێکنم هاتن له‌گه‌ڵ من و براکه‌م سه‌یری کلاسیکۆ بکه‌ین، ئێستا من و براکه‌م و هاورێیه‌کم هانده‌ری ریاڵ مه‌دریدین 3 هاوریی دیکه‌شمان که‌ لێره‌ن هانده‌ری بارسێلۆنان، ئێستا یاریزانه‌کان هاتنه‌ نێو یاریگا، نینۆک خواردن، ترس، دڵه‌راوکێ، له‌رزین هه‌موو ئه‌مانه‌ ده‌ستیان پێکرد.

خوله‌کی 10 گۆڵ بۆ بارسا سوارێز، روم له‌ هاورێکانم کرد گوتم ئه‌م یاریه‌ 5_0 بۆ بارسا کۆتای دێت، ئه‌مه‌ کلاسیکۆی ژماره‌ 44 که‌ من ته‌ماشای ده‌که‌م! یه‌که‌م کلاسیکۆ که‌ بینیم له‌ 3ی مارسی 2001 بوو یاریه‌که‌ 2_2 کۆتای هات راول 2 گۆڵی بۆ ریال کرد و ریڤالدۆش 2 گۆڵی بۆ بارسا کرد. بۆیه‌ ئه‌م یاریه‌م به‌ یاری 6_2 و 5_0 هاته‌ پیش چاو، سوارێز به‌و گۆڵه‌ 3 ریکۆردی نوێی بۆ بارسا تۆمارکرد، بیلال به‌رده‌وام بوو له‌ روماڵ کرد و منیش ده‌م گواسته‌وه‌ بۆ ئینستگرام. خوله‌کی 17 رۆناڵدۆ داوی لێدانی سزا ده‌کات لیڤه‌رپووڵیس 1 به‌ 0 له‌ پێش مان سیتیه‌. خوله‌کی 26 ماسکیرانۆ پێکرا. لیڤه‌رپووڵ گۆڵی دووه‌می له‌ مانسیتی کرد سه‌رقاڵی پۆست کردنی گۆڵه‌که‌ بووم له‌ ناکاو خوله‌کی 39 نیمار گۆڵی دووه‌م بۆ بارسا، گێمی یه‌که‌م به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتای هات به‌ هێرشێکی مه‌ترسیداری بارسا.

گیمی دوومه‌ ئێستا خامیس رۆدریگز موشه‌کێک بۆ ناو گۆڵ براڤۆ دیواری به‌رلین گه‌راندیه‌وه‌، خوله‌کی 49 میسی پاش 2 مانگ به‌ دیار که‌وت خۆی گه‌رم ده‌کرده‌وه‌ هاوارم کرد ئۆۆۆ پاشا میسی گه‌رایه‌وه‌، براکه‌م و هاورێکه‌م سه‌ریان سورما وتیان تۆ هانده‌ری ریاڵی بۆ وا ده‌ێیت؟ وتم با وابێت میسی ئه‌فسانه‌یه‌ تۆپی پێ به‌ ئافسانه‌کانه‌وه‌ خۆشه‌ من جێژ له‌ یاری مسی وه‌رده‌گرم، خوله‌کی 53 ره‌سام ئینیستا گۆڵی سێهه‌می تۆمارکرد! ئه‌م جاره‌یان خۆم پێنه‌گیرا فرمێسک به‌ چاوانم هاته‌ خواره‌وه‌ ناوه‌ ناو فرمێسکه‌کان ده‌که‌وتنه‌ سه‌ر شاشه‌ی مۆبایله‌که‌ خێرا ده‌م سری بۆ ئه‌وه‌ی بتوانم به‌ خێرای زانیاریه‌کان بگوازمه‌وه‌ نه‌کا هانده‌رانی بارسا دڵیان بشکێت ده‌بێت من به‌ جوانی ئه‌رکی خۆم بێ لایه‌نانه‌ ئه‌نجام بده‌م. چه‌ند خوله‌کێک دوای گۆڵی سێهه‌م نامه‌یه‌ک هات نوسی برام ئینیستا گۆڵی کرد! وتم تخوا به‌راسته‌ ؟ وتی به‌ڵێ ئینیستا کردی وتم باوه‌ر باکه‌م گوتی به‌خوا ! پاشان پێکه‌نیم و پێم گووت ئێمه‌ راسته‌وخۆ گۆڵه‌کان ده‌ده‌به‌زێنین چۆن ئاگادار نیم، گوتی باشه‌ ئێوه‌ هانده‌ری کوێن؟ گوتم تێکه‌ڵ هه‌ر کارمندێک و هانده‌ری تیپێکه‌ دوو سێ کارمه‌ندیش هانده‌ری یه‌ک تیپن گوتی ده‌ی باشه‌ یاخوا ئه‌و گۆڵانه‌تان عافیه‌ت بێت، دواتر بێده‌نگ بوو.

خوله‌کی 60 بینیتیز باشترین یاریزانی ریالی له‌ یاریه‌که‌ دانیشاند که‌ مارسیلۆ بوو ئه‌ویش له‌سه‌ر کورسی یه‌ده‌گ ده‌ستی به‌ گریان کرد. خوله‌کی 68 رۆناڵدۆ هه‌لێکی له‌ده‌ستدا و هیوای مه‌درید هیچ هیوایه‌کی نه‌ما، خوله‌ی 74 دیسان سواریز بۆ چواره‌م جار تۆری ناڤاسی هه‌ژاند، خوله‌کی 77 ره‌سام ده‌نیشت کاپتنی گه‌رایه‌وه‌ ده‌تی لیۆ، دمه‌نێکی ساڵی 2005 م هاته‌وه‌ پیش چاو هانده‌ران چه‌پڵه‌یان بۆ ئینیستا لێدا، خوله‌کی 84 ئیسکۆ به‌ کارتی سور ده‌رکرا! براکه‌م هاواری کرد ده‌ستت خۆش ئیسکۆ ئه‌م قسه‌یه‌ی له‌ دڵپریدا بوو، 3 خوله‌ک ماوه‌ یاری ته‌واو ببێت هه‌واڵێک هات به‌ داخه‌وه‌ له‌ ئیسکان گرژی و کلاسیکۆی ده‌به‌ له‌ نێوان هانده‌ران رویدایه‌وه‌، یاری کۆتای هات هیرش جعفر به‌ خێرای راپۆرتی یاریه‌که‌ی به‌ ناونیشانی نه‌فره‌تی سوارێز و نه‌یمار ریاڵی به‌ره‌و دۆزه‌خ نارد پۆست کرد، راپۆرتێکی وردو جوان بوو له‌گه‌ڵ هاورێکانمان خوێندمانه‌وه‌ پاشان باوه‌شمان له‌ یه‌ک داو پیرۆزبایمان له‌ هانده‌رانی بارسا کرد ئه‌وانیش هیوای به‌ختیکی باشیان بۆ ئیمه‌ خواست، ئه‌وان رۆشتنه‌وه‌، ئێستا بیلال ده‌پرسێ ئاستی باشترین یاریزانی جیهان چۆن بوو له‌ کلسیکۆ؟ بۆچونی جیاواز هه‌یه‌. یاری مان سیتیس کۆتای هات دیسان هێرش له‌ مانشێتی راپۆرتی یاری نوسی سیتیان به‌ ده‌ردی ریال برد، ئێستا فه‌یسبوک و ئیسنتا پربوه‌ له‌ پۆست هه‌ندێکیان بێمانان چونکه‌ پێم وایه‌ یاریه‌ ئه‌وه‌ ناهێنێێت بۆیه‌ به‌ هاورێکانم گوت کلاسیکۆ کۆتایی هات پیویسته هەموو لایەک پابەند بن به گیانی وەرزشی تۆپی پئ تەنها خۆشی و ئاسوودەیی دەبەخشئ بۆیه هیوادارم تەنها ئەوە ئامانج بیت نەک رق لیبوونەوەو گفتوگۆی بئ ئامانج!داواتانا لێدەکەم هاوکاربن بۆ بلاوکردنەوەی رۆشنبیری وەرزشی با چیتر لەسەر وەرزش کەس دلی له کەس نەرەنجی، ئێستا بیلال و رابه‌ر و شاد پۆستیان کرد له‌ ئه‌کاونتی خۆیان له‌ دڵه‌وه‌ پیرۆزبایم لێکردن، کات ده‌روات له‌گه‌ڵ چه‌ند که‌سێک خه‌ریکی گفتوگۆم پیرۆزبای له‌ هه‌ندێکیان ده‌که‌م له‌گه‌ل هه‌ندێکیشیان ده‌رده‌ دڵ ده‌که‌که‌م.

هانده‌رێکی ریال ئێستا وا ئه‌مه‌ی گوت (کاتی یاری کردنی زیدان و راول و رۆنالدۆم بیردێته‌وه‌ من ئه‌مه‌ دوا کلاسیکۆیه‌ سه‌یر ده‌که‌م به‌رگه‌ی دڵشکانی زیاتر ناگرم ئه‌گه‌ر بارسا بزانن چه‌ند دڵم شکاوه‌ خۆیان ده‌دا به‌ دۆران) ئه‌مه‌ قسه‌ی ئه‌وبو حاڵی که‌س له‌ که‌س باشتر نه‌بوو، به‌ڵام پێویسته‌ دان به‌خۆمدا بگرم ئێستا یاری یۆڤی و میلان گیمی یه‌که‌م ته‌واو بوو کاتژمێر 12یه‌ کاره‌با برا، دیسان دڵگران بووم چونکه‌ ناتوانم له‌ ئینستگرام یاریه‌که‌ بگوازمه‌وه‌، هیتفۆنه‌که‌م کرده‌ گوێم سرودی ریاڵ مه‌دریدم پله‌ی کرد و چومه‌ ده‌ره‌وه‌ نه‌مده‌زانی بۆ کوێ ده‌رۆم ته‌نها به‌ ناو کۆڵانه‌ تاریکه‌کان بۆ ماوه‌یه‌ک پیاسه‌م کرد و گویم لێگرت، گه‌رامه‌وه‌ کاره‌به‌ هه‌ر نه‌بوو مۆبایله‌که‌م کوژایه‌وه‌، راکشام که‌میک خه‌و بردمیه‌وه‌.

بوو به‌ کاتژمێر 3ی به‌ره‌به‌یان کاره‌با هاته‌وه‌ گۆڵه‌که‌ی یۆڤیم دانا دژی ئه‌یسی میلان، ئێستا شاهین برادۆستی که‌ به‌رپرسی ڤیدیۆ دانانه‌ و هه‌میشه‌ به‌ خێرای گۆڵی یاریه‌کان پۆست ده‌کات ڤیدیۆیه‌کی نارد وتی پێت چۆنه‌؟ ته‌ماشام کرد سرودی بارسای به‌ ڤیدیۆیه‌کی نوێوه‌ پۆست کرد بوو وه‌ک هه‌میشه‌ کاری سه‌رنج راکیش و ناوازه‌ ده‌کات ، به‌ گاڵته‌وه‌ گووتم برینت کولاندمه‌وه‌ زۆر نایابه‌ ده‌ستت خۆش، پاشان ده‌ستم کرد به‌ دوباره‌ ته‌ماشاکردنی یاری کلاسیکۆ چوونکه‌ ئێمه‌ له‌ کاتی رومڵکردنی یاریه‌کان به‌ باشی ناتوانین بینه‌ری بین، کات ده‌روا گوێم له‌ بانگدانی مامۆستای ئاینیه‌، به‌ره‌و مزگه‌وت هه‌نگاوم نا له‌وێ چه‌ند هاورێیه‌ک دوای ئه‌رکی ئاینی که‌مێک موناقه‌شه‌ و بیرورای خۆمان گۆریه‌وه‌ له‌سه‌ر یاریه‌که‌، پاشان گه‌رامه‌وه‌ ماڵ و نوستم ئه‌مه‌ چیرۆکی من بوو له‌گه‌ڵ یه‌که‌م کلاسیکۆی ئه‌م وه‌رزه‌ و 44ه‌مین کلاسیکۆی ژیانم.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply