گشت ئامارەکانی نێوان رۆنالدۆ و میسی لە کلاسیکۆ

لیۆنێل میسی - کریستیانۆ رۆنالدۆ

لیۆنێل میسی – کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کلاسیکۆی ئەمشەو دەبێتە ٢٤ـەمین رووبەرووبونەوە کە ھەردوو ئەستێرەی حەوت ساڵی رابردوو, کریستیانۆ رۆنالدۆ و لیۆنێل مێسی رووبەرووی یەکتر دەبنەوە و ژمارەی جیاوازیان تۆمار کردووە.

لە ٢٣ کلاسیکۆی رابردوو میسی توانیویەتی ١٥ گۆل تۆمار بکات و پشکی لە ١١ سەرکەوتن ھەبووە, لە بەرامبەردا رۆنالدۆ پشکی لە شەش سەرکەوتنی یانەکەی ھەبووە و ئەویش توانیویەتی ١٥ گۆل تۆمار بکات. لە ٢٣ یاریدا ١٢ جاریان لە لالیگا, دووجار لە چامپیۆنزلیگ, پێنجار لە جامی شای ئیسپانیا و چوار یاریش لە جامی سوپەری ئیسپانی بووە.

میسی ١٥ گۆلەکەی لە ١٠ یاریدا تۆمار کردووە, ھەروەھا رۆنالدۆ لە ١٣ یاریدا ئەو ژمارە گۆلانەی تۆمار کردووە. بە گشتی گۆلکاری ئارجانتینی لە ٣٠ یاری کلاسیکۆدا بەشداری کردووە و ٢١ گۆلی تۆمار کردووە, لەلایەکی ترەوە گۆلکاری پۆرتوگالی لە ٢٣ ئەو یارییانە بەشداربووە کە میسی بەشداری کردووە.

یەکەم کلاسیکۆی کە لیۆنێل میسی بەشداری کرد, تەمەنی تەنھا ١٨ ساڵ بوو, ئەو یاریزانە تەنھا دوو کلاسیکۆی لەدەستداوە و ھەردووکیان لە کامپ نۆ بووە. یەکەمیان لە ساڵی ٢٠٠٦ بوو کە ھەردوو یانە بە ئەنجامی ١-١ یەکسان بوون, دووەمیشیان لە ساڵی ٢٠٠٧ بوو و شاھانەکان توانیان بە ئەنجامی ١-٠ سەرکەوتن بەدەست بێنن. میسی لە گشت کلاسیکۆیەکانی تر بە شێوەی سەرەکی بەشداریکردووە.

کریستیانۆ لەو کاتەی پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کردووە, تەنھا لە یەک کلاسیکۆدا بەشداری نەکردووە, ئەویش لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بوو کە یانەکەی توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت.

ئەگەر لەو یارییەدا دۆن بتوانێت سەرکەوتوو بێت لە گۆل تۆمار کردن, ئەوا پێش رائول گۆنزالێس دەکەوێت و دەبێتە سێیەم گۆلکاری کلاسیکۆ لە دوای ھەریەک لە یاریزانان لیۆنێل میسی ٢١ گۆل و دی ئێستێفانۆ ١٨ گۆل.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر