فابرێگاس : بە ھەموو شێوەیەک خزمەتی مۆرینیۆ دەکەم

سێسک فابرێگاس - خۆزێ مۆرینیۆ

سێسک فابرێگاس – خۆزێ مۆرینیۆ

یاریگا
سێسک فابرێگاس, یاریسازی ئیسپانی یانەی چێلسی ئینگڵتەرا دەیەوێت ھەموو تواناکانی بەکار بخات, بۆ ئەوەی راھێنەری یانەکەی لەو بارودۆخە رزگاری ببێت.

فابرێگاس لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا, سەبارەت بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکەی گوتی” راستە لەم وەرزە نەمانتوانیوە ئەنجامی باش بەدەست بێنین, بەڵام دەمەوێت لەمەودوا زیاتر لە رابردوو خزمەت بە یانەکەمان و مۆرینیۆ بکەین, چونکە پێویستە ئەو فشارەی لەسەر راھێنەری یانەکەمانە دووری بخەینەوە.

یاریسازی ئیسپانی ئەوەشی رەتکردەوە, لە رابردوو کێشەی لەگەڵ مۆرینیۆ ھەبێت و گوتی” چەند سەرچاوەیەک ئەو ھەواڵەیان بە ناراست بڵاوکردەوە, بەڵام لە داھاتودا دەسەلمێنین کە ھیچ یاریزانێکی یانەکەمان کێشەیان لەگەڵ سپێشەل وان نیە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply