ئافرۆدیت گه‌یشته‌ یاری کۆتای و هه‌ولێریش له‌ پیره‌مه‌گرونی برده‌وه‌

ئافرۆدیت

ئافرۆدیت

 

یاریگا- ئه‌مرۆ له‌ میانی یاریه‌کانی قۆناغی دوومی خولی فوتساڵی یانه‌ نایابه‌کانی ئافره‌تانی کوردستان ، دوو یاری ئه‌نجام دراو ئافره‌تانی ئافرۆدیت گه‌شتنه‌ یاری کۆتای و ئافره‌تانی هه‌ولێریش له‌ پیره‌مه‌گرونیان برده‌وه‌ .

ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه‌ له‌ هۆڵی داخراوی شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری هه‌ردوو یانه‌ی ئافره‌تانی ئافرۆدیتی شاری سلێمانی و یانه‌ی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی شاری دهۆک به‌یه‌ک گه‌یشت ، که‌ هه‌ردوو یانه‌ له‌ پیشتردا به‌ یه‌که‌می کۆمه‌ڵه‌کانیان گه‌یشتبونه‌ قۆناغی پیش کۆتای .

له‌م یاریه‌دا ئافره‌تانی ئافرۆدێت به‌ ئاستیکی نایاب به‌ دیار که‌وتن و تونیان گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی 6 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 3 گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ کۆتا بهێنن ، وه‌ له‌ گێمی دووه‌مدا ئافره‌تانی زێره‌ڤانی هه‌وڵێکی زۆریان دا بۆ راست کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌که‌ ، به‌ڵام به‌هێزی گۆڵپارێز و هێڵی به‌رگری ئافرۆدیت رێگربوون له‌به‌رده‌م هێرشه‌کانی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی و سه‌ر ئه‌نجام کچانی ئافرۆدیت توانیان به‌ ئه‌نجامی 9 گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ 6 گۆڵ یاریه‌که‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ کۆتا بهێنن و بگه‌نه‌ یاری کۆتای پاڵه‌وانیه‌تیه‌که‌ .

 

 هه‌ولێر

هه‌ولێر

له‌ یاریه‌کی تری هه‌مان قۆناغ له‌ شاری که‌رکوک هه‌ردوو یانه‌ی ئافره‌تانی هه‌ولێر و ئافره‌تانی پیره‌مه‌گرون به‌یه‌ک گه‌یشتن.

ئافره‌تانی هه‌ولێر له‌م یاریدا به‌ گرو تینی قه‌ره‌بو کردنه‌وه‌ی شکسته‌که‌ی به‌رامبه‌ر یانه‌ی زێره‌ڤانی هاتنه‌ ناو یاریگاو توانیان گێمی یه‌که‌می یاریه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی 4 گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ کۆتا بهێنن .

له‌ گێمی دووه‌میشدا ئافره‌تانی هه‌ولێر به‌ هه‌مان ئاست ده‌رکه‌وتن و توانیان یاریه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی 9 گۆڵ به‌رامبه‌ر 1 گۆڵ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌ کۆتا بهێنن و ئافره‌تانی پیره‌مه‌گرونیان له‌ پاڵه‌وانیه‌تیه‌که‌ کرده‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌م ئه‌نجامه‌ش ئافره‌تانی هه‌ولێر له‌ یاری پێش کۆتای رووبه‌رووی ئافره‌تانی زێره‌ڤانی ده‌بێته‌وه‌ و یه‌کێکی دیکه‌یان بلیتێکی تری یاری کۆتای پاڵه‌وانیه‌تیه‌که‌ ده‌برێت .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply