سێلفیەکەی رۆنالدۆ تووشی سزای دەکات

کریستیانۆ رۆنالدۆ

کریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
کریستیانۆ رۆنالدۆ, گۆلکاری پۆرتوگالی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا, بەم دواییە زوو زوو وێنەی سێلفی لە ئینستاگرامەکەی بڵاو دەکاتەوە, بەڵام ئەوەی ئەمرۆیان جیاواز بوو.

رۆنالدۆ ئەمڕۆ لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەدرید, وێنەی سێلفی گرتووە و لە ئینستاگرام بڵاویکردۆتەوە, بۆیە پێشبینی دەکرێت لە لایەن پۆلیسی ھاتووچۆی ئیسپانیا تووشی سزایەکی قورس ببێتەوە.

لە ئیسپانیا ھەرکەسێک لە کاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبێل وێنە بگرێت, ئەوا بە بڕی 200 یورۆ سزا دەدرێت, بەڵام دیار نیە بۆ وێنەی سێلفی سزاکەی چونَ دەبێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر