بەرپرسێکی بارسێلۆنا بە تۆمەتی گەندەلی مالەکەی دەپشکێنرێت

جۆردی پویۆل فێروسۆلا

جۆردی پویۆل فێروسۆلا

یاریگا
پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, لەسەر بریاری دادگای ئەو وڵاتە, بریاروایە ماڵی جۆردی پویۆل فێروسۆلا, جێگری سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بپشکێنرێت.

ووتەبێژی پۆلیسی ئیسپانیا بڵاویکردەوە, پویۆل بریاردەری پێشووی کەتەلۆنیا بە تێوەگلانی گەندەڵی و خۆدزینەوە لە باجی وڵات تۆمەتبارە, بۆیە لەسەر بریاری دادگای وڵاتەکەیان, رێگەیان پێدراوە ماڵەکەی بپشکێنرێت, بۆ ئەوەی بتوانن بەلگە لەسەر ئەم کەیسە بدۆزنەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی بڵاوکردەوە, لە ھەمان کاتدا ماڵی سێ لە حەوت کورەکانی پویۆلیش پشکنینی بۆ دەکرێت, چونکە گومان دەکرێت بەلگەکان لەوێ شاردرابێتەوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply