ئارسێنال شوێن گرەوەی ڤینگەر دەست نیشان کردووە

ئارسێن ڤینگەر - پاتریک ڤیەرا

ئارسێن ڤینگەر – پاتریک ڤیەرا

یاریگا
بەرپرسانی یانەی ئارسێناڵی ئینگڵتەرا, لە ھەوڵی ئەوەدان گرێبەستی راھێنەری یانەکەیان, ئارسێن ڤینگەر نوێبکەنەوە, بەڵام دەنگۆی ئەوە ھەیە لە دوای ساڵی 2017 ناوبراو چیتر لەسەر کارەکەی بەردەوام نەبێت.

سەرچاوەکان لە ئینگڵتەرا بڵاوییان کردەوە, بەرپرسانی تۆپ ھاوێژەکان لە دوای واز ھێنانی ڤینگەر لە پۆستەکەی, دەیانەوێت پاتریک ڤیەرا یاریزانی پێشووی ئەو یانەیە, وەک راھێنەری داھاتووی یانەکەیان دەست نیشان بکەن.

ڤیەرای فەرەنسی، ئێستا وەک راھێنەری ئەکادیمیای یانەی مانچێستەر ستی کار دەکات, پێدەچێت لە دوای ساڵی ٢٠١٧ ئەرکی راھێنەرایەتی ئارسێنال بگرێتە دەست .

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر