رامۆس لە ریزی ھەلبژاردەکەی دوور خرایەوە

سێرخیۆ رامۆس

سێرخیۆ رامۆس

یاریگا
سێرخیۆ رامۆس, بەرگریکاری ھەلبژاردەی ئیسپانیا, ناوی بۆ دوو رووبەرووبونەوەی ھەلبژاردەکەی لە پالاوتنەکانی یورۆی 2016 نابینرێت.

پێگەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ ئیسپانیا بڵاویکردەوە, بەرگریکاری ھەلبژاردەکەیان پاش ئەوەی بۆ ماوەی دوو ھەفتە بە ھۆی پێکانەوە لە یاریگاکان دوور کەوتەوە, بە باشی نەگەراوەتەوە سەر دۆخی راستەقینەی, بۆیە راھێنەری ھەلبژاردەکەیان بریاریداوە بۆ دوو یاری داھاتوو بەرامبەر لۆکسامبۆرگ و ئۆکراین بەشداری نەکات.

رامۆس ئەمرۆ لەگەڵ پزیشکی لارۆخا کۆبویەوە و دواتر بریاردرا تا کاتی تەواو چاک بونەوەی, بەشداری لە راھێنانەکانی ھەلبژاردەکەی نەکات, بۆیە لەو کاتەوە لەسەر بریاری راھێنەری ھەلبژاردەکەی یەکەی مەشق و راھێنانەکانی جێھێشت.

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply