یوڤێنتوس بەرگریکاری ناوێت

ماتیۆ دیبۆچی

ماتیۆ دیبۆچی

یاریگا
لە وڵاتی ئیتاڵیا، سەرچاوەکان بڵاوییان کردەوە، بەرپرسانی یوڤێنتوس هیچ هەوڵێکیان نەداوە بۆ گواستنەوەی ماتیۆ دیبۆچی، بەرگریکاری یانەی ئارسێنالی ئینگڵتەڕا.

ئەمڕۆ رۆژنامەی “سکای سپۆرت”ی بەریتانی بڵاویکردەوە، ماوەیەک بوو دەنگۆی ئەوە هەبوو بەرپرسانی خانمە پیرەکە بۆ شوێن گرتنەوەی لیشتشتاینەر، بەرگریکاری باڵی راستی یانەکەیان، بەرگریکاری یانەی ئارسێنال دیبۆچی بگوازنەوە ریزەکانیان، بەڵام بەرپرسانی یانەی ئیتالی ئەم هەواڵەیان بە دوور خستەوە.

دیبوشی ئەمساڵ تەنها لە یەک یاریدا وەک یاریزانی سەرەکی بەشداری کردووە، هەروەها بەرپرسانی یوڤێنتوس لە هوڵی شوێن گرەوەیەکن بۆ لیشتشتاینەر، ئەویش بە هۆی کێشەی دڵ ماوەیەکە لە یاریگاکان دابراوە.

کۆمێنتی تۆ؟
شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply