کێشەکانی نێوان ڤان گال و ڤالدێس کۆتایی نیە

ڤیكتۆر ڤالدێس

ڤیكتۆر ڤالدێس

یاریگا
ڤیکتۆر ڤالدێس, پاش ئەوەی نەیتوانی ھاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی بشکیتاشی تورکیاوە بکات تورەیە, ئەمرۆش کێشەکانی لەگەڵ ڤان گال سەری ھەلدایەوە.

ئەمرۆ رۆژنامەی ” میرۆر” بڵاویکردەوە, لەسەر بریاری ڤان گال راھێنەری مانچێستەر یونایتد, گۆلچی ئیسپانی بۆی نیە بەشداری لە راھێنانەکانی ئەو یانەیە بکات, ڤالدێس تەنھا کاتێک دەتوانێت راھێنانەکانی لە کامپی مەشق و راھێنانەکانی یانەکەی بکات, یاریزانانی سەرەکی ئەو یانەیە راھێنانیان نەبێت.

بەم ھۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داھاتوو کێشەکانی نێوان ئەو دوو کەسە زیاتر قولتر ببنەوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply