ریال مەدرید – مالەگا : جەنگێك لە پێناو بەردەوام بوون لە سەركێشی كردن

ریال مەدرید - مالەگا

ریال مەدرید – مالەگا

یاریگا
سبەی شەممە, گەرێکی نوێ لە لالیگای ئیسپانیا دەست پێدەکات, ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری مالەگا دەکات.

شاھانەکان لە کاتێکدا رووبەرووی رکابەرەکەیان دەبنەوە, بە ھۆی پێکانەوە, کۆمەڵێک لە یاریزانانی یانەکەیان بەشداری لەو یارییەدا ناکەن. بێنێتیز باش دەزانێت سەرەرای ئەوەی یانەی بەرامبەر وەرزی ئەمساڵ بە دۆخێکی خرابدا تێپەر دەبێت, بەڵام ئەویش بە ھۆی یاریزانە پێکاناویەکانی ئەرکی قورس بووە, بۆیە پێویسە تا گەرانەوەی یاریزانە سەرەکیەکانی, لە پێناو مانەوە لە سەری ریزبەند جەنگێکی گەرم ئەنجام بدات.

لەلایەکی ترەوە مالەگا, ئەوان لەم وەرزەدا نەیتوانیوە تامی سەرکەوتن بکەن, بۆیە ھەموو ھەولێکیان دەبێت بۆ ئەوەی یەکەم سەرکەوتن بەرامبەر شاھانەکان تام بکەن, ھەرچەند ئەرکیان قورسە, بەڵام ھەموو شتێك لە یاری تۆپی پێ پێشبینی دەکرێت.

دوایین ھەواڵەکانی ھەردوو یانە

– شاھانەکان لەو یارییەدا بە ھۆی پێکانەوە، ناتوانن سوود لە تواناکانی, جەیمس, بەیل, رامۆس و دانیێلۆ ببینن.

– رامۆس دەستی بە راھێنانەکانی کردووە, بەڵام ئەستەمە بتوانێت بەشداری لەو یارییەدا بکات.

– ئیسکۆ لەم یارییەدا, بەرامبەر یانەکەی پێشووی ئەرکی قورسە.

– پێشبینی دەکرێت لەم یارییەدا مۆدریچ بەشداری نەکات, لە شوێنی ئەو کۆڤاچیچ یاری بکات.

– فرێرا, کاماچۆ و سانتاکروز بۆ مالەگا یاری ناکەن, ئەوانیش بە ھۆی پێکان.

دوایین رووبەرووبونەوەکانی ھەردوو یانە

– ھەردوو یانە لە ساڵی ٢٠٠٥ بە دواوە, ١٩ جار یارییان لەگەڵ یەکتر کردووە, شاھانەکان ١٦ سەرکەوتن و مەلەگا یەک سەرکەوتن و دوو یاریش لە نێوانیاندا یەکسان بووە.

– ریال مەدرید وەرزی رابردوو, لە ھەردوو یاری چوون و ھاتنەوە توانی سەرکەوتن بەدەست بێنێت, ٢-١ و ٣-١.

راستیەکان

– ریال مەدرید ٢١ یاری لە ٢٤ یاریدا بەرامبەر مالەگا سەرکەوتوو بووە.

– ریال مەدرید ١٧ یاری لە ١٩ یاری رابردووی نێو یاریگای خۆی سەرکەوتنی بەدەست ھێناوە.

– مالەگا لە ٨ یاری دەرەوەی یاریگای خۆی، لە کۆی ٩ یاریدا شکستی خواردووە.

ھەردوو یانە لە ریزبەندی ئەم وەرزە

– ریال مەدرید خاوەنی پلەی یەکەم ١٣ خاڵ.

– مالەگا خاوەنی پلەی ١٩ بە دوو خاڵ.

ناوبژیوان

گۆنزالێس گۆنزالێس

گۆنزالێس

گۆنزالێس

ئەنجامی پێشبینی کراو Whoscored

ریال مەدرید ٣-٠ مالەگا

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply