ئینگلیزەکان کێشە بۆ باڤارییەکان دروست دەکەن

پێپ گواردیۆلا

پێپ گواردیۆلا

یاریگا
چەند رۆژێکە لە وڵاتی ئینگڵتەرا, دەنگۆی ئەوە بڵاوبۆتەوە بەرپرسانی تۆپی پێ ئەو وڵاتە، دەیانەوێت پێپ گواردیۆلای ئیسپانی وەک راھێنەری ھەلبژاردەی نیشتیمانی وڵاتەکەیان دەست نیشان بکەن.

ئەمڕۆ رۆژنامەی ” میرەر” بڵاویکردەوە, لە کاتێکدا بەرپرسانی تۆپی پێ ئینگڵتەرا, گرێبەستێکیان بە بڕی 10 ملیۆن پاوەند بۆ ھەر وەرزێک پێشکەشی راھێنەری بایرن میونشن کردووە, ناوبراو ئەم وەرزە گرێبەستەکەی کۆتابی دێت و بەرپرسانی باڤاریش لە ھەوڵی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەدان.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە پێدەچێت لە رۆژانی داھاتوو، بەرپرسانی وڵاتەکەیان بۆ گفتوگۆ کردن سەردانی شاری میونشن بکەن, بۆ ئەوەی دوای یورۆی ٢٠١٦ گواردیۆلا ببێت بە راھێنەریان .

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply