کۆمەلەی هەشتەم | ڤالێنسیا تووشی شۆک بوو، لیۆن بە خالێک گەرایەوە فەرەنسا

یاریگا
لە کۆمەلەی هەشتەمدا، یانەی ڤالێنسیا میوانداری یانەی زێنیتی روسی کرد، کەمتر کەسێک بروای وابوو ئەوان لە گێمی یەکەمدا بەم خراپیە دەربکەون.

یانەی ڤالێنسیا ئامانجیان سوود وەرگرتن لە یاریگای خۆیان بوو، بەڵام لە گێمی یەکەمدا هەموو شتێک پێچەوانە بوو و ڤیاش بواش و یاریزانانی توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و هەموو ئامادەبوانی ناو یاریگا تووشی شۆک بکەن. هۆلکی برازیلی لەو گێمەدا بە تەنهایی توانی زال بێت بەسەر شەمشەمە کوێرەکان، لە خولەکی نۆ یاریزانی برازیلی توانی گۆلی یەکەم تۆمار بکات.

دوای ئەو گۆلە یاریزانانی ڤالێنسیا زیاتر بەرەو پێشەوە هاتن، بەڵام بە پێچەوانەوە ئەمجارەشیان هۆلک توانی لە خولەکی ٤٤ پێش کۆتایی هاتنی گێمی یەکەم، گۆلی دووەمی خۆی و یانەکەی تۆمار بکات، گێمی یەکەم بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

گێمی دووەمی یارییەکەش وەک گێمی یەکەم گروتینی پێوە دیار بوو، لە خولەکی ٥٤ ڤیتسێل بە هەلە گۆلێکی لە یانەکەی تۆمار کرد و هیوایەکی بۆ ئیسپانیەکان گەراندەوە، لە بەردەوام یارییەکەدا لە خولەکی ۷۳ گۆمێز توانی یارییەکە یەکسان بکاتەوە، بەلام گۆلەکەی شەمشەمە کوێرەکان تەنها سێ خولەکی پێچوو ئەمجارەیان ڤیتسێل گۆلی بۆ یانەکەی تۆمار کرد و یانەکەی کردە خاوەن سێ خالی یارییەکە.

لە هەمان کۆمەلەدا، یانەی جێنتی بەلجیکی میوانداری یانەی لیۆنی فرانسی کرد، بە پێچەوانەی یاری یەکەمی ئەو کۆمەلەیە، ئەم یارییە ساردی پێوە دیار بوو، زۆر بە کەمی یاریزانانی هەردولا گەیشتن بە ناو هێلی سزا، هەربۆیە گێمی یەکەمی ئەو یارییە بێ گۆل بۆ هەردولا کۆتایی هات.

گێمی دووەمی ئەو یارییە پێچەوانە بوو، لەو گێمەدا هەردوو یانە توانیان گۆل تۆمار بکەن، سەرەتا کریستۆف گالێت توانی یانەی لیۆن پێش بخات، بەڵام دوای ۱٠ خولەک یانەی خاوەن یاریگا یارییەکەیان یەکسان کردەوە، یارییەکەش بەم ئەنجامە کۆتایی هات.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply