ئانشێلۆتی گرەو لەسەر رۆنالدۆ دەکات

رۆنالدۆ و ئانشێلۆتی

رۆنالدۆ و ئانشێلۆتی

یاریگا
کارلۆ ئانشێلۆتی, راھێنەری ئیتاڵی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی, گرەو لەسەر ئەوە دەکات, وەرزی ئەمساڵ کریستیانۆ رۆنالدۆ دەبێتە گۆلکاری لالیگا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی “ئاس”ی وەرزشی ئیسپانی ئانشێلۆتی گوتی” راستە رۆنالدۆ لە دو ویاری وەرزی ئەمساڵ نەیتوانیوە ھیچ گۆلێک تۆمار بکات, بەڵام ئەو گۆلکارێکی شارەزا و لێھاتویە, بۆیە دلنیام لەوەی وەرزی ئەمسالیش دەبێتە گۆلکاری لالیگای ئیسپانیا.

لە بەشێکی تری لێدوانەکەیدا کارلۆ سەبارەت بە تواناکانی میسی ـیش قسەی کرد و گوتی” ئەو یاریزانەش خاوەن توانایەکی بە ھێزە, بۆیە بەو دووانەیە تام و چێژێکی تایبەتیان بە تۆپی پێ بەخشیوە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر

Leave A Reply