گوتیرێز پەیوەندی بە دیپۆرتیڤۆ دەکات

گوتیرێز

گوتیرێز

ياريگا
یوناس گوتێرێز، یاریزانی ئارجانتینی یانەی نیوکاسلی ئینگلتەرا، وەرزی ئەمساڵ لە ریزی یانەی دیپۆرتیڤۆ لاکەرۆنیای ئیسپانی یاری دەکات.

رۆژنامەی ” گاردیان”ی ئینگلتەرا بڵاویکردەوە، پاش ئەوەی گوتیرێز گرێبەستەکەی لەگەل یانەی نیوکاسل کۆتایی هات، بەرپرسانی یانەی ئیسپانی بریاریاندا گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن، بۆیە ناوبراو پریمەر لیگ جێدێڵێت و دەچێتە لا لیگا.

گوتیرێزی تەمەن ٣٠ ساڵ ئەمرۆ پشکنینی پزیشکی ئەنجام دەدات و پاشان پەیوەندی بە یەکەی مەشق و راهێنانەکانی یانەی ئیسپانیەوە دەکات٠

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر