فەرمی ؛ سۆنگ لە وێستهام دەمێنێتەوە

سۆنگ

سۆنگ

ياريگا
ئالێکس سۆنگ، یاریزانی کامیرۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی، وەرزی ئەمسالیش لە ریزەکانی وێستهام یونایتد بەردەوام دەبێت.

سۆنگ وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن لە ریزەکانی یانەی لەندەنی یاری کرد، بەرپرسانی ئەو یانەیە لەسەر داوای راهێنەرەکەیان، گرێبەستە کاتیەکەی سۆنگ بۆ وەرزێکی تر درێژ کردەوە.

یاریزانی کامیرۆنی، لە ساڵی ٢٠١٢ ریزەکانی یانەی ئارسێنالی ئینگلیزی بەرەو بارسێلۆنای ئیسپانی جێهشت، بەڵام نەیتوانی لەو یانەیە لەسەر ئاستەکەی بەردەوام بێت.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر