“باوەشمان کراوەیە بۆ ئیبراهیمۆڤیچ”

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ

یاریگا-

سلڤیۆ بێرلسکۆنی، سەرۆکی یانەی میلان دووپاتیکردەوە کە ئێستاش باوەشی میلان کراوەیە بۆ زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ.

لەساڵانی نێوان 2010 تا 2012 ئیبراهیمۆڤیچ یاری بۆ یانە ئیتاڵییەکە کرد و ئاستێکی بەرزی لەگەڵدا پێشکەشکرد، لەماوەی رابردوودا هەواڵی چوونە دەرەوەی ئیبراهیمۆڤیچ زیادیکردووە و ئێستاش نۆرە گەیشتە سەر بێرلسکۆنی، تیادا ئامادەیی تیمەکەی راگەیاند بۆ دووبارە گواستنەوەی ئیبراهیمۆڤیچ.

لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی La Gazzeta dello Sport سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیتاڵیا رایگەیاند، باوەشی تیمەکەی بەردەوام کراوەیە بۆ لەباوەشگرتنی ئیبراهیمۆڤیچ.

گرێبەستی ئیبرا لەهاوینی ساڵی داهاتوو لەگەڵ پاریس سانجێرمان تەواو دەبێت، تائێستاش هیچ باسی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی نەکراوە.

 

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر