ریال مەدرید گرێبەستێکی خەیالی رەتدەکاتەوە

كریستیانۆ رۆنالدۆ

كریستیانۆ رۆنالدۆ

یاریگا
سەرچاوەکان ئەمرۆ بڵاویان کردەوە, بەرپرسانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی, لە ماوەی رابردوو گرێبەستێکی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی, بە بڕی 120 ملیۆن یورۆ رەتکردۆتەوە کە پێشکەش بە کریستیانۆ رۆنالدۆ کرابوو.

رۆژنامەی “Rotana” ئاشکرای کرد, لە رێکەوتی ٤ـی جولای بەرپرسانی یانەی فەرەنسی لە ولاتی قەتەر, چاویان بە فلۆرێنتینۆ پێرێز سەرۆکی یانەی ئیسپانی کەوتووە, لەو دانیشتنەدا داوایان لێکردووە دەستبەرداری رۆنالدۆی پۆرتوگالی ببن, بەڵام سەرۆکی یانە ئیسپانیەکە ھەموو ئەو ھەوڵانەی رەتکردۆتەوە و رایگەیاندووە، بە ھیچ نرخێک دەست بەرداری نابن.

سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە, ناسر خلێفی سەرۆکی قەتەری یانەی پاریس سان جێرمان, ھێشتان نا ئومێد نەبووە لە گواستنەوەی یاریزانە پۆرتوگالیەکە, بۆیە بەردەوام لە ھەوڵی خۆ نزیکردنەوەدان لەو یاریزانە.

Comments - کۆمێنتت چییە ؟

کۆمێنتت

شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێیانت.

دەربارەی نووسەر